بە فەرمی.. هەواڵە خۆشەكە بۆ هەوادارانی فیلمی ڤینەم ئاشكرادەكرێت

02:24 - 07/12/2021

1776جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی بەشی دوەمی فیلمی ڤینەم بەرهەمهات و سەركەوتنی بەدەستهێنا، بە فەرمی بڕیاردا لەسەر بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی فیلمەكە.

بە پێی هەواڵێكی Deadline، كۆلیدەر، بەرهەمهێنەری فیلمی ڤێنەم، بە فەرمی ئاشكرایكرد كە بەشی سێیەمی فیلمەكە بەرهەمدێت و لە ئێستادا كار لەسەر بەرهەمهێنانی دەكەن و لە قۆناغەكانی سەرەتایدایە.

كۆلیدەر لەو بارەیەوە وتی، "ئێستا لە قۆناغی پلان دانانین، بەڵام ئەوەی دەمانەوێت بیكەین ئەوەیە تەواوی ستافی پێشو بۆ بەشی سێیەم بگەڕێنەوە".


لە 1ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ فیلمی بەشی دوەمی فیلمی ئینۆم بەناوی "Venom: Let There Be Carnage" بڵاوكرایەوە، لە ئێستادا داهاتەكەی 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە.

فیلمەكە باس كەسێك بەناوی ئێدی بروك، كە هەوڵدەدات لەگەڵ زنجیرە بكوژێك بەناوی كلیتەس كاسادی چاوپێكەوتن بكات، بە مەبەستی ئەوەی دوبارە ناوبانگ پەیدا بكاتەوە، لەوێوە روبەڕوی چەند گرفتێك دەبێتەوە، تێیدا تۆم هاردی و وودی هاریلسن رۆڵی سەرەكی دەبینن.