چۆن لە رێگەی ماكیاژەوە چاڵی رومەت دروستبكەیت؟

12:27 - 07/12/2021

2134جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

چاڵی رومەت ئێستا بە یەكێك لە پێوەرەكانی جوانی دادەنرێت و خانمان ئارەزوی دەكەن، تەنانەت پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانكاری دەبەن، بەڵام بە چەند رێگەیەك دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە چاڵی رومەت بۆ خۆت دروستبكەیت بە ماكیاژ.

1. فاوندەیشتن بدە لە هەمو روخسارت.

2. ئەو شوێنە دیاری بكە كە دەتەوێت چاڵی رومەتی تێدا دروستبكەیت، پاشان بە كۆنسیلەر بە بازنەیەكی ناو بەتاڵ شوێنەكە دیاری بكە.

3. فڵچەیەكی نەرم بەكاربهێنە بۆ بڵاوكردنەوەی كۆنسیلەرەكە، پاشان ناو بازنەكە بە كۆنتوری قاوەیی پڕ بكەرەوە.

4. بە فڵچە بە تەواوی كۆنسیلەر و پەڵە قاوەییەكە پڕ بكەرەوە.

5. دەتوانیت چینێكی تەنكی فاوندەیشن بدەیتەوە لە روخسارت بۆئەوەی شوێنەكە سروشتی دەربكەوێت.