بە ڤیدیۆ.. سۆنیا بەیتوشی یەكەمین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە

12:04 - 07/12/2021

2588جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە مۆدێل و شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2016، سۆنیا بەیتوشی یەكەمین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوكردەوە.

سۆنیا بەیتوشی لە كەناڵی یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "بەس منی ئەوێ" بە زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاوكردەوە، تێكستی گۆرانییەكەی لەلایەن دانا خەفاف نوسراوە، ئەفشین شوكری ئاوازەكەی بۆ داناوە، لە دەرهێنانی رەیان شیلازییە.

ئەم بەرهەمە دەبێت بە یەكەمین بەرهەمی سۆنیا، پێشتر هیچ بەرهەمێكی هونەری بڵاونەكردوەتەوە.

سۆنیا لە ساڵی 1991 لە شاری مهاباد لەدایک بوە، لە ساڵی 2016 توانی نازناوی شاجوانی ئێران بەدەست بهێنێت، لە ئێستادا سەرقاڵی کاری دیزاینە، بەهۆی کارەکانیەوە توانیویەتی ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات.