لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:02 - 07/12/2021

16327جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی كانونی یه‌كه‌م لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
ئەم ماوەیە کارەکان قورس دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، پەستانی زۆر لەسەرشانە، پێویستە لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆیانە بدوێیت بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانتان، بواربدە بە جەستەت بحەوێتەوە.

گا
ئەم چەند رۆژە لەلایەنی پیشەییەوە بەربەستێکی زۆر دەبێت، بەڵام تواناکانی خۆت وادەکات بەسەریدا زاڵبیت، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی تۆ دەکات، بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێن و پەیوەندیتان بەهێزتربێت، جەستەت پێویستی بە ڤیتامینات هەیە.

دوانە 
لەلایەنی پیشەییەوە ماندو دەبیت و ئەم ماوەیە ئاستەنگەکان بێزاردەکەن، بیر لە جیابونەوە دەکەیتەوە لە خۆشەویستەکەت، لەکاتێکدا زۆر پەیوەستی پێوەی، بایەخ بە روخسار و جوانی خۆت بدە، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت هەیە.

قرژاڵ 
لەخۆتەوە بڕیار لەسەر هیچ کەسێک مەدە لەلایەنی پیشەییەوە، چونکە تۆ بە بارودۆخیان ئاگادارنیت، باشترە تێگەیشتن بۆ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت هەبێت، ئەم ماوەیە بارودۆخێکی قورسی هەیە، هەرگیز بێهیوا مەبە لە ئاست کێشەکانی ژیان.

شێر
لەبەردەمتدا چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی سودی لێببینیت و بەرەوپێش بچیت، قوربانیەکی زۆر لەلایەنی سۆزداریەوە پێشکەش کردوە، ئەمەش وادەکات خۆشەویستەکەت زۆر پەیوەست بێت پێتەوە، دورکەوتنەوە لە ژاوەژاو سودی هەیە لەلایەنی دەرونییەوە، ئەم ماوەیە ماندویت.

فەریک
هەنگاوی نوێ دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە و پرۆژەکانت نزیکدەبنەوە لە جێبەجێکردن، پێویستە لەلایەنی سۆزدارییەوە هەنگاوی زیاتر بنێیت و پەیوەندیت بەهێزبکەیت، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە. 

تەرازو
هاوکاری هاوپیشەکانت بکە لەکاتی پێویستدا و نابێت تەنها خودی خۆت بەلاوە گرنگ بێت، لەگەڵ خواست و هیوای خۆشەویستەکەت بیت باشترە و پێویستە پشتیوانی بکەیت، خواردنی چەور مەخۆ، زیاتر ئاگاداری جۆری خۆراكەكانت بە.

دوپشک 
لەبەردەمتدا هەلی باش هەیە بۆ ئەوەی سودی لێببینیت و لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێش هەنگاو بنێیت، لە خۆشەویستەکەت تێبگە و بەردەوام غیرەکردن باش نییە، چونکە پەیوەندیتان لاواز دەکات، لەکاتی گونجاودا دەرمان بەکاربهێنە.

کەوان
رێز لە نهێنیەکانی چواردەورت بگرە و کێشە بچوکەکان لە سنوری خۆیدا بهێڵەرەوە، خۆشەویستەکەت هێندە سۆزی تۆی بەلاوەگرنگە نایەوێت بێزاربکات، هاوکاری هەموان بکە لەکاتی پێویستدا، بۆ ئەوەی خۆشەویستی و متمانە بەدەستبهێنیت.

گیسک
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە هەنگاوی زیاتر بنێیت، هەوڵبدە لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆڕاگربیت و بەسەر کێشەکاندا زاڵبیت، گرنگی بە تەندروستی دەرونیت بدە.

سەتڵ
لەلایەنی پیشەییەوە بیرۆکەی باش هەیە و دەتوانیت هەنگاوێکی نوێ بنێیت، لە خۆشەویستەکەت تێبگە و هەوڵبدە پەیوەندیتان بەهێزتربکە، گرنگی بە خواردنە ڤیتامینەکان بدە.

نەهەنگ
گرنگە زیاتر بایەخ بە هەلی کاری نوێ بدەیت، بۆ ئەوەی ئەزمونێکی زیاتر هەبێت، سود لە هەڵەکانی رابردو وەربگرە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان بەهێزتربکە، راهێنانی وەرزشی بکە و لە خواردنی چەور خۆتبەدوربگرە.