بۆچی خانمان زوتر لە پیاوان پیر دەبن؟

05:21 - 06/12/2021

12579جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەوە شاراوە نییە كە تەمەنی خانمان لە پیاوان درێژترە، ئەمە هەواڵێكی خۆشە بۆ خانمان، بەڵام ئەوەی پێشبینی ناكەن ئەوەیە خانمان زوتر لە پیاوان پیر دەبن، چەندین هۆكاریش هەیە بۆ ئەمە كە ماڵپەڕی برایتساید خستویەتیەڕو.

1. خانمان زیاتر توشی فشاری دەرونی دەبن بە بەراورد بە پیاوان، ئەمەش كاریگەری لەسەر روخساریان دروستدەكات.

2. خانمان منداڵیان دەبێت، ئەمەش وایان لێدەكات بەتەمەنتر دەربكەون، بە پێی توێیژنەوەیەك خانمان پاش منداڵبون 11 ساڵ گەورەتر لە تەمەنی خۆیان دەردەكەون.

3. پێستی پیاوان تەنكترە لە خانمان بەڕێژەی %25، ئەمەش وادەكات كەمتر چرچبونی پێوە دیاربێت.

4. چونە ناو تەمەنی نائومێدی هۆكارێكی دیكەیە، لەدەستدانی هۆڕمۆنەكان پرۆسەی پیری خێرا دەكات و چیتر پێست كۆلاجین بەرهەمناهێنێت.