بۆچی خانمان لە زستاندا بە جلی كورت و تەنكەوە هەست بە سەرما ناكەن؟

04:45 - 06/12/2021

4671جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە رۆژانی سەرما خەڵك بە گشتی چاكەت و رینكۆت و قاپوتی گەورە لەبەر دەكەن كاتێك دەڕۆنە دەرەوە بۆئەوەی هەست بە سەرما نەكەن، بەڵام بەشێك لە خانمان لە رۆژانی زستان جلی كورت دەپۆشن و هەست بە سەرما ناكەن، ئەمەش پرسیاری لای زۆر كەس دروستكردوە.

بە پێی توێژینەوەیەكی زانستی كە لە ماڵپەڕی trendswide بڵاوكراوەتەوە، خانمان كاتێك لە رۆژانی سەرما دەچنە دەرەوە، تەنها گرنگی بە جوانی و شێوازی دەركەوتنیان دەدەن و هەستی سەرمابونیان پشتگوێ دەخەن، هەر ئەمەش وایان لێدەكات هەست بە سەرما نەكەن.

ئەو توێژینەوەیە رای چەند خانمێكی وەرگرتوە لە فلۆریدا، كە تێیدا خانمان ئاماژەیان بەوە كردوە زیاتر گرنگی بە دەركەوتنیان دەدەن و دەیانەوێت بزانن لە چاو كەسانی چواردەوریانەوە چۆن دەبینرێن، هەربۆیە هەست بە سەرما ناكەن و پشتگوێی دەخەن.