دروستكردنی كێكی شوكولاتە بەبێ هێلكە و زەیت

04:20 - 06/12/2021

2543جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەکان:
300 گرام ئارد
300 گرام شەکر
120 گرام کاکاو
شەش کەوچکی بچوک پیکن پاودەر675 ملم شیری پڕ چەوری
50 گرام کەرە
دو کەوچکی بچوک دارچینی 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- لە دەفرێکی گەورەدا ئارد و شەکر و کاکاو، پیکن پاودەر و دارچینی تێکەل بکە.
- لە دەفرێکی دیکەدا شیر و کەرەکە تێکەڵ بکە.
- دواتر هەردو ئاوێتەکە تێکەڵ بکە، قاڵبی فڕنەکە بە چەورکراوی ئامادەبکە و ئاردی پێدا بپرژێنە، پاشان هەویرەکەی تێبکە.
- هەویرەکە بخەرە ناو قاڵبەکەوە، بۆ ماوەی 40 خولەک بیخەرە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 180.
- دەریبهێنە و کە سارد بویەوە پێشکەشی بکە.