شەش رێنمایی بۆ ئەو گەنجانەی لە بیستەكانی تەمەنیان ژوان دەبەستن

02:21 - 06/12/2021

1197جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لەگەڵ ئەوەی هەندێك كەس وا بیر دەكاتەوە كە ژوان بەستن لە بیستەكانی تەمەندا بۆ پیاوان ئاسانە، بەڵام پێچەوانەكەی راستە و پیاوان توشی دڵەڕاوكێ و فشارێكی زۆر دەبن، بەتایبەتی ئەگەر كەسێكی گونجاویان نەدۆزیبێتەوە.

بۆئەوەی بە شێوەیەكی زیرەكانە ژوان ببەستیت، دەتوانیت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكەیت.

1. پەلە مەكە لە دۆزینەوەی ئەو كەسەی دەتەوێت، چونكە رەنگە ئەو پەلەكردنە واتلێبكات كەسێكی باش هەڵنەبژێریت.

2. هیچ كەسێك بێ كەموكوڕی نییە، هەربۆیە خۆت بە كەم مەبینە، لە هەڵەكانت و عەیبەكانت شەرم مەكە.

3. راستگۆبە لەگەڵ خۆت و كەسانی چواردەورت، هەوڵمەدە لە رێگەی درۆوە كەسێك رازی بكەیت، چونكە بەهۆی درۆیەكی بچوكەوە دەكرێت تەمەنێك باجەكەی بدەیت.

4. هەستە راستەقینەكانت دەربخە و مەیشارەوە، ئەمەش وا لە بەرامبەرەكەت دەكات بە باشی بتناسێت.

5. هیچ كاتێك كاردانەوەی راستەوخۆ مەنوێنە، بەتایبەتی ئەو كاتەی توڕەیت، هەناسەیەك هەڵبمژە و چاوەڕێ بكە، كاتژمێرێك یان دوان بوەستە تا كەمێك ئارام دەبیتەوە.

6. میهرەبان بە، ئەمەش كلیلی بەدەستهێنانی دڵی ئەو خانمەیە كە دەتەوێت، گرنگ نییە بە چ ناخۆشییەكدا تێدەپەڕیت، هەمیشە  بە هێمنی و میهرەبانی رەفتار بكە.