دوای سەركەوتنی لە جەیمس بۆند دەبێت بە جێگرەوەی سكارلێت جۆهانسن

01:07 - 06/12/2021

1015جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی خانمە ئەكتەری ناسراو، ئانا دی ئارماس لە فیلمی "No Time to Die" سەركەوتنی بەدەستهێنا، دەبێت بە ئەستێرە لە فیلمێكی نوێ بەناوی "Ghosted".

بە پێی دەیلی مەیلی بڕیتانی، ئانا دی ئارماس لە نوێترین كاری هونەریدا دەبێت بە ئەكتەری سەرەكی لە فیلمی "Ghosted"، كە لە رێگەی یەك پلاتفۆرمەوە پەخش دەكرێت، دەبێت بە جێگرەوەی خانمە ئەكتەر، سكارلێت جۆهانسن لەو فیلمەدا.
Scarlett Johansson Vs. Ana de Armas : r/CelebBattles
ئەمە لە كاتێكدایە كارلێت جۆهانسن دەستنیشان كرابو بۆئەوەی بەشداری ئەو فیلمە بكات، بەڵام داوای لێبوردنی كرد و وتی كە بەهۆی سەرقاڵییەوە ناتوانێت بەشداربێت.

ئانا دی ئارماس لە فیلمی "No Time to Die" لەگەڵ دانیاڵ كرەیگ و رامی مالیك رۆڵی كچێكی رۆمانسی بینی و توانی هەوادارێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەشكرد كرد كە ئانا بەشداری فیلمی نوێی جۆن ویك دەكات و لەگەڵ كیانو ریڤیس رۆڵ دەبینێت.

Ana de Armas will replace Scarlett Johansson in "Ghosted" - Paris  Beacon-News