لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:48 - 06/12/2021

14861جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی كانونی یەكەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎هەمیشە بەوردی ئاگاداری کارەکانت بە، چونکە بەم شێوەیە دەتوانیت تەواوی بەربەست و قورساییەکان تێپەڕێنیت، هەرگیز بە دروستکردنی پەستانێکی زۆر کێشە سۆزدارییەکانت چارەسەرمەکە، بەڵکو لەرێگای متمانەوە، لایەنی دەرونیت جێگیر نییە بەهۆی کێشەکانی کار و پیشەکەتەوە.

گا
گفتوگۆی نێوان تۆ و یەکێک لە هاوپیشەکانت رەنگە بۆ خراپتر بگۆڕێت ئەگەر وریانەبیت لە مامەڵەکردن، هەربەهۆی هەڵەی خۆتانەوە، هەرگیز بڕوا بە روخسار مەکە و هەوڵبدە لەناخەوە کەسەکە بناسیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، هەمیشە هێمنی خۆت بپارێزە.

دوانە 
هەوڵبدە بڕیاڕە چارەنوسسازەکان رەتمەکەرەوە و خۆت بڕیاڕی کۆتایی بدە، هاوکات سود لە چانسی نوێ وەربگرە، باشترە زیاتر لەخۆشەویستەکەت تێبگەیت، هەوڵبدە جوڵەکانت ئارام و گونجاو بێت، نەبێتەهۆی ماندوبونی زۆر.

قرژاڵ 
هەنگاوی نوێ دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە و ئامانجەکانت بەدیدەهێنیت، متمانەکردن بە کەسانێک کە شیاونین کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دروستدەکات، هەرگیز بڕوا بەهەمو ئەو قسانە مەکە کە دەوترێت دەنا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر باری دەرونیت.

شێر
بەشێوەیەکی ئەرێنی بیر لە کارەکانت بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر هەبێت، هەرکاتێک هەست بە پەستانێکی زۆر کرد لەلایەنی سۆزدارییەوە راستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێ، کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە ئاگاداربە.

فەریک
بوێرانە هەنگاوی نوێ دەنێیت، متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، هاوبەشی خۆشەویستەکەت بکە لەهەموو کێشە و گرفتێکدا، هەوڵبدە پشو وەربگرە، چونکە رۆژانە پەستانێکی زۆرت لەسەرشانە.

تەرازو
هەرگیز ئەرک و کارەکانی دوامەخە، هەتا ئەگەر لەلایەنی دەرونییەوە وزەت نەبو دەنا کاریگەری نەرێنی دەبێت، هەوڵبدە کاتە بەتاڵەکانت تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت و گرنگی زیاتری پێ بدە، چونکە بەهۆی کاری زۆرەوە لێی دورکەوتویتەتەوە، راهێنانی وەرزشی گرنگە و هەوڵبدە رۆژانە لایەنی کەم راکردن ئەنجام بدە.

دوپشک 
هەلی نوێ دێتەبەردەمت، هەربۆیە هەوڵبدە بەباشی لێکۆڵینەوە بۆ بکە تا تەواو دڵنیابیتەوە، راستگۆیانە رەفتارکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت متمانەی نێوانتان زیاددەکات و داهاتویەکی پرشنگدارتان دەبێت، سەیرکردنی شاشە ئەلیکترۆنییەکان زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت ئاگاداربە.

کەوان
بیرۆکەکانت لەلایەنی پیشەییەوە بەرپرسەکانت سەرسام دەکات، تێگەیشتن لە خۆشەویستەکەت باشترین بنەمایە بۆ سەرکەوتن، وەرزشکردن دەبێتەهۆی ئەوەی بەتوانابیت و زیاتر خۆراگر بیت.

گیسک
هەرگیز کێشە و بابەتە تایبەتەکانی خۆت تێکەڵی کارەکەت مەکە، بەپێی توانا خۆت بەدوربگرە لەهەمو ئەو دەنگۆیانەی کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت هەیە، بەرپرسیارتیەکی گەورەت لەسەرشانە و لەلایەنی تەندروستییەوە ماندویت.

سەتڵ
ئەم ماوەیە لەلایەنی پیشەییەوە جێگیر دەبێت و کارەکانت بەباشی دەڕوات، دەربڕینی هەستەکانت باشترین هەنگاوە بۆ ئەوەی لەخۆشەویستەکەت نزیک بیتەوە، هەرگیز پشت بە قسە مەبەستە، رەنگە لەلایەنی تەندروستییەوە هەست بە ئازاربکەیت بەڵام کاتییە.

نەهەنگ
کارەکەت گرنگییەکی تایبەتی هەیە و دەبێت لەگەڵ گروپەکەت پێکەوە هەنگاوی نوێ بنێن لەپێناو ئەنجامێکی باشتر، بایەخدانی زۆرت بە ژیانی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بەتەنیایی نەکەیت، حەوانەوەی خۆت لەهەمو شتێک گرنگترە.