حەوت هەڵە خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری دەكوژێت

04:27 - 05/12/2021

3007جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە ماوەی دەستگیرانداری پەیوەندی نێوان ژن و پیاو پڕە لە خۆشەویستی و سۆز و گرنگیدان بە یەكتری، بەڵام پاش ئەوەی دەچنە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە رەنگە پەیوەندییەكە بەو جوانییە نەمێنێتەوە و خۆشەویستی بگۆڕێت، ئەمانەش دەكرێت لەبەر چەند هۆكارێك بێت و باشتر هاوسەران لێی دوربكەونەوە.

1. بێ هەستی و نەبەخشینی سۆز بە یەكتر.

2. خیانەتكردن یان تەماشاكردنی كەسانی دیكە.

3. لێكتێنەگەیشتن و پاڵپشتی نەكردنی یەكتر.

4. بەراوردكردنی خۆت و هاوسەری و ژیانی هاوسەرگیریت بە كەسانی دیكە.

5. دەرنەبڕینی هەستی خۆشەویستی.

6. رێگەدان بەوەی هاوڕێ و خێزانەكانی یەكتر دەست وەربدەنە ناو ژیانی هاوسەرگیری.

 

7. شاردنەوەی نهێنی و نەوتنی راستییەكان.