خەندان لایف
بەشێك لە خانمان بەهۆی زۆری سەرقاڵیانەوە لە رۆژدا بەشێك لە ئەركەكانیان بۆ شەوان دادەنێن، بەڵام جۆری رەفتارەكان كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە، گرنگە لە شەواندا لەم چەند رەفتارە دوربكەونەوە.
1. كۆكردنەوەی قژ
بەستن و كۆكردنەوەی قژ لە شەواندا زیان بە پێستی سەر دەگەیەنێت، هەر ئەوەندەی ئەركەكات تەواوبو قژت بكەرەوە.
2. نوستن بە ماكیاژەوە
چەندین كێشەی پێست بەدوای خۆیدا دەهێنێت، باشترە شەوان رێگە بدەیت پێستت پشو بدات.
3. شەڕكردن و دەمەقاڵێ
هیچ كاتێك لە شەواندا دەمەقاڵێ مەكە، ئەگەر دەتەوێت رۆژەكەت بە ئارامی دەستپێبكات دەبێت شەوی رابردو بە ئارامی بخەویت، خۆت توشی سترێس مەكە و بە ئارامی هەڵسوكەوت بكە.
4. سەرقاڵبون بە كارەوە
كاركردن لە شەواندا دەبێتە هۆی دروستبونی گرفتی كەمخەوی، هەربۆیە پاش تەواوبونی كارەكەت لە شەواندا خۆتی پێوە سەرقاڵ مەكە.
5. خواردن
پێویستە زۆر ئاگاداری سیستمی خۆراكیت بیت لەپێناو تەندروستیت، هەربۆیە شەوان چوار كاتژمێر پێش نوستن هیچ ژەمێكی سەرەكی مەخۆ، دەتوانیت سوكە ژەمی تەندروست بخۆیت.