هەرگیز ئەم ماددانە بۆ پاككردنەوەی شاشەی مۆبایلەكەت بەكارمەهێنە

01:45 - 05/12/2021

2812جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

مۆبایل بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەكی بەردەوام و بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاردێت، رێژەیەكی زۆر لە بەكتریا لە خۆی دەكرێت، هەربۆیە پێویستی بەوە هەیە زو زو خاوێنبكرێتەوە، بەڵام پێویستە بە وریایی هۆكاری پاككەرەوەی بۆ هەڵبژێریت، چەند ماددەیەك هەیە كە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە شاشەكە و مۆبایلەكە.

1. پاككەرەوەی شوشە
ماددەیەكی زۆری كیمایی تێدایە بۆ لابردنی پەڵە و چەوری سەر شوشە، ئەگەر ئەوە بۆ مۆبایل بەكاربهێنیت شاشەكە دەڕوشێنێت.

2. پاككەرەوەی ناو ماڵ
ئەو ماددە كیماییەی لەناویدا هەیە دڵۆپە دەكاتە ناو مۆبایلەكە و هۆكارە بۆئەوەی زیانی پێبگات.

3. كلینێكسی تەڕ
رێژەیەكی زۆر لە ماددەی كحولی تێدایە، بە پێی تێپەڕبونی كات بەهێزی شاشەكەی كەمدەكاتەوە.

4. قوماشی زبر
شاشەی مۆبایلەكە دەڕوشێنێت، باشترە لەبری ئەوە قوماشی نەرم بەكاربێت.