ئالیك باڵدوین: كوژرانی فۆتۆگرافەرەكە هه‌ڵەی من نەبو و رەنگە كاری هونەریم كۆتایی بێت

12:56 - 05/12/2021

2361جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی ئالیك باڵدوین لە كاتی وێنەگرتنی فیلمی "Rust" بوە هۆی مردنی دەرهێنەری فۆتۆگرافەرەكان و برینداربونی دەرهێنەری فیلمەكە، دەڵێت رەنگە گەشتی نواندنی من لێرەوە كۆتایی بێت.

ئالیك باڵدوین لە چاوپێكەوتنێكیدا باسی لە روداوی تەقەكردنەكە كرد لەسەر سێتی وێنەگرتنی فیلمی "Rust" و وتی، "من پەنجەم نەنا بە پەلەپیتكەی دەمانچەكەوە، كەسێكی دیكە گوللـەی خستوەتە ناو دەمانچەكەوە، دەزانم كە ئەوە من نەبوم".

وتیشی، "نازانم چی رویدا لەسەر سێتی وێنەگرتنەكە، نازانم چۆن ئەو گوللـەیە هاتە ناو دەمانچەكە، نازانم، بەڵام هەمو شتێك دەكەم بۆئەوەی جارێكی دیكە روداوی لەو شێوەیە رونەداتەوە".

هەروەها باسی لەوەشكرد بۆ ئەوەی كە رویدا هەست بە تاوان ناكات، تەنها كاریگەری لەسەر هەستەكانی دروستكردوە و ترساوە.

باسیلەوەشكرد، رەنگە گەشتی نواندنی من لێرەدا كۆتایی بێت، بۆ ئەو روداوەی كە رودا كەسێكی دیكە بەرپرسە، من ناتوانم بڵێم ئەو كەسە كێیە، بەڵام من نەبوم.

ئەمە پاش ئەوە هات كە ئالیك باڵدوین لە كاتی تۆماركردنی فیلمە نوێیەكەی بە هەڵە خانمێكی كوشت بەناوی هالینا، كە دەرهێنەری كامێرامانەكان بو، هەروەها دەرهێنەری فیلمەكەی برینداركرد.

پۆلیس لە پاش روداوەكە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو روداوە بە مەبەست روینەداوە و بە هەڵە بەو دەمانچەیە تەقەكراوە كە لە فیلمەكەدا بەكارهاتوە، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە بەردەوامە.