لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:49 - 05/12/2021

16043جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎بەهۆی بەرهەمی کارەکانتەوە پاداشت دەکرێیت و هەنگاوی باشتر دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، کاتێکی خۆش و ئارام لەگەڵ ئازیزانت بەسەردەبەیت، رەنگە چونەدەرەوە یان بۆنەیەک کۆتانبکاتەوە، بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە بۆ جەستەت.

گا
گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانەی کارەکەت، رۆڵی هەیە لە بەرەوپێشچونی کارەکانت، کاتێک هەست بە هەڵەیەک دەکەیت لە رەفتارەکانی خۆتدا، دانی پێدابنێ و راستیبکەرەوە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

دوانە 
هەلێکی نوێ دێتەپێش و پێویستە سودی لێببینیت، بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێش هەنگاو بنێیت، رەنگە هاوڕێکانت گلەییت لێبکەن، هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە پەیوەندییەکانت بدە، لەلایەنی جەستەییەوە ئەمڕۆ هەست بە ماندوبونێکی زۆر دەکەیت.

قرژاڵ 
ئەزمونی نوێی کارکردن و ئەنجامدانی ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا، دەبێتەهۆی سەرسامکردنی بەرپرسەکانت، بەهۆی بابەتێکی بێبایەخەوە هەرگیز هیچ هاوڕێیەکت فەرامۆش مەکە، باشترە کاتەکانت رێکبخەیت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامبدەیت.

شێر
ماندوبونێکی زۆر بۆ کارەکەت و هەوڵدان، بنەمای سەرەکی سەرکەوتنە، رەنگە خۆشەویستەکەت فەرامۆش کردبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی ساردبونەوەی پەیوەندییەکەتان، گرنگیبە خۆراکی بەسود بدە، لەپێناو چالاککردنی کرداری هەرست.

فەریک
بەدوای هەلی کارێکی نوێدا دەگەڕێیت، بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە داهاتویەکی باشتر هەبێت، کەمێک لە لایەنی کۆمەڵایەتی و سۆزداری دوردەکەویتەوە، بەهۆی سەرقاڵیتەوە، بایەخ بە جوڵە بدە.

تەرازو
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باشت دەبێت، ئەگەر بەشێوەیەکی هاوڕێیانە رەفتار بکەیت، هەندێک کات دورکەوتنەوە لە خۆشەویستەکەت سودی هەیە، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان بەهێزتر بێت، ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر یارمەتی بەهێزبونی مێشک دەدات.

دوپشک 
هەوڵبدە کەمێک زیاتر بەسەر بارودۆخی دەرونیتدا زالبیت، چونکە توڕەبونی زۆر کاریگەری نەرێنی هەیە، بەشداری بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و گیانی هاوکاری ئاسودەت دەکات، پەستانی زۆری ژیانی رۆژانە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانت هەیە، بەتایبەت لەلایەنی تەندروستیەوە.

کەوان
کاتی ئەوەهاتوە پلانەکانت لەلایەنی پیشەییەوە جێبەجێ بکەیت، کاتێک ناکۆکی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات، هەوڵبدە بارودۆخەکە ئارامبکەرەوە بە ئەنجامدانی رەفتاری لەسەرخۆ، تەندروستیت ئەم ماوەیە جێگیرە.

گیسک
رەنگە هەمو کاتێک کارەکان لەلایەنی پیشەییەوە بە خواستی تۆ نەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە بارودۆخەکە جێگیرە و پێویستە بەسەر ناکۆکیەکاندا زاڵبیت، تەندروستیت زۆرباشە و ئەم ماوەیە لەلایەنی دەرونیەوە ئارامیت.

سەتڵ
ئەمڕۆ هەنگاوی گەورە دەنێیت بەسەر کۆمەڵێک کارو ئەرکی کەڵەکەبودا، ئەمەش وادەکات ئاسودەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە قۆناغێکی ئاسودەدا تێدەپەڕیت و پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت، جەستەت پێویستی بە خەو هەیە، بۆ ئەوەی بحەوێتەوە.

نەهەنگ
دورکەوتنەوە لە بیرکرنەوەی نەرێنی وزەیەکی باش پێدەبەخشێت و چالاکانە کارەکانت ئەنجامدەدەیت، ئەم ماوەیە رەنگە کەسێکی نوێ بناسیت و لەگەڵیدا هەست بە ئارامی بکەیت، متمانە لەنێوانتاندا هەبێت، بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە.