ئەو هۆكارانەی وادەكات لە دروستكردنی پەیوەندی خۆشەویستی بترسیت

02:40 - 04/12/2021

2370جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێك كچ لەوە دەترسن پەیوەندی خۆشەویستی دروستبكەن و كەسێكی نوێ بهێننە ناو ژیانیانەوە، ئەمەش بێ هۆكار نییە، ماڵپەڕی الیوم السابع شەش هۆكاری بڵاوكردوەتەوە كە وادەكات بترسیت لەوەی پەیوەندی دروستبكەیت.

1. ترسی لەدەستدان
خانمان كە كەسێكیان خۆشدەوێت دەترسن لەدەستی بدەن بە هەر هۆكارێك بێت، هەربۆیە دوردەكەونەوە لەوەی بچنە ناو ئەو پەیوەندییە.

2. كەسایەتی بەهێزە
ئەو خانمانەی كەسایەتییان بەهێزە، نایانەوێت خۆشەویستی ببێت بە خاڵی لاوازیان.

3. دەترسن لەوەی بە ئەزمونێكی خراپدا تێپەڕن
كاتێك خانمێك شكست دەهێنێت لە پەیوەندییەكی خۆشەویستی، بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری نەرێنی لەسەر دروستدەكات، لەترسی ئەوەی بەم ئەزمونە تێنەپەرێت هیچ كەسێك ناهێنێتە ناو ژیانی.

4. لە لەدەستدانی سەربەخۆیی دەترسن
ئەو خانمانەی سەربەخۆن، دەترسن لەوەی پەیوەندییە سۆزدارییەكەیان سەربەخۆییان لێوەرگرێتەوە و كۆنترۆڵی ژیانیان بكات.

5. ترس لە هەندێك جۆری پیاو
خانمان رقیان لەو پیاوانەیە كە بایەخ بە هاوسەرەكانیان نادەن و توند مامەڵە دەكەن، ئەمە وایانلێدەكات بترسن.

6. ترس لە زیادكردنی بەرپرسیارییەتی
بێگومان پیاو و ژن ئەركیان زیاد دەبێت كاتێك دەبن بە خۆشەویست و دواتر هاوسەرگیری دەكەن، ئەگەر پیاوەكە بەرپرسیارییەتی هەڵنەگرێت ئەركەكانی سەرشانی ژنەكە چەند هێندە دەبێت، هەربۆیە خانمان دەترسن لەوەی ئەو بەرپرسیاریەتییە زۆرە بكەوێتە سەر شانیان.