دوای حەوت ساڵ ناكۆكییەكانی ئەلیسا و مەروان خوری كۆتایی دێت

02:04 - 04/12/2021

3141جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، ئەلیسای ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی كۆتایی بە ناكۆكییەكانی خۆی و مەڕوان خوری بهێنێت و بەم زوانە پێكەوە دەردەكەونەوە.

ئەلیسا لەتویتێكدا لە وەڵامی رۆژنامەنوسێك، كە بانگهێشتی ئەلیسا و مەڕوان خوری كردوە بۆ پرۆگرامێك، نوسیویەتی، "چاوەڕێی ئەو دیدارە دەكەین كە پێكەوە كۆمان دەكاتەوە بەمزوانە بۆ ئەو هەمو كەسانەی چاوەڕێمان بون و هیچ شتێك لە نێوانمان نییە جگە لە خۆشەویستی و رێز".

هاوكات مەڕوان خوریش ئامادەیی خۆی دەربڕی و ئەو بانگهێشتەی قبوڵ كرد كە لەلایەن ئیسعاد یونسی رۆژنامەنوسەوە بۆی نێردرابو.

ناكۆكییەكانی ئەلیسا و مەڕوان خوری دەگەڕێتەوە بۆ پێش 7 ساڵ، كە ئەو دو هونەرمەندە بەهۆی ڕوانینی جیاوازییانەوە لەبارەی چەند گۆرانییەك ناكۆكیان هەبو، دیارترین گۆرانییەكانیش (لو تعرفوا.. بتمون.. كرمالك.. وشي انكسر)بون.