شیرین لەسەر جیابونەوەی دێتە دەنگ و راستییەكان ئاشكرا دەكات

12:34 - 04/12/2021

5052جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند، شیرین عەبدولوەهاب لەبارەی جیابونەوەی هاتە دەنگ و بە فەرمی ئاشكرایكرد كە جیابوەتەوە.

شیرین عەبدولوەهاب لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە رایگەیاند، كە بە فەرمی لە حوسامی هاوسەری جیابوەتەوە و چیتر پەیوەندیان لەگەڵ یەكتر نەماوە، رەتیكردەوە لەبارەی هۆكاری جیابونەوەی هیچ وردەكارییەك بخاتەڕو.
Sherine Abdel Wahab and Hossam Habib got married! | Arabsounds.net
هاوكات داوای لە میدیاكان كرد كە رێز لە ژیانی تایبەتی بگرن و بەرپرسیارانەتر مامەڵەبكەن لە كاتی بڵاوكردنەوەی هەر هەواڵێك كە زیانی پێنەگەیەنێت.

جەختیشیكردەوە كە رێز لە هاوسەرەكەی دەگرێت، دەیەوێت لاپەرەیەك نوێی ژیان لەگەڵ هەوادارەكانی هەڵبداتەوە و واز لە رابردو بهێنێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە هەفتەی رابردو دەنگۆی جیابونەوەی ئەو دو هاوسەرە بڵاوبوەوە و باس لەوە دەكرا، شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیبی هاوسەری، لە یەكێك لە هۆتێلەكاندا بو بە دەمەقاڵێیان و ناكۆكی لە نێوانیان دروستبوە، كێشەكەشیان بە جیابونەوە لە یەكتر كۆتایی هاتوە.