لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:12 - 04/12/2021

14910جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی كانونی یەكەم  لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
رەنگە هەندێک ناکۆکیت لەگەڵ هاوپیشەکانت ببێت، بەڵام دەبێت بەدوای رێگاچارەسەردا بگەڕێیت و رێگه‌ نەدەیت درێژەبکێشێت، هەرگیز گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە لەسەر بابەتێک کە هێشتا خۆت لێی دڵنیانیت دروستە یان نەخێر، هەوڵبدە هەرگیز تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

گا
توڕەی کاردانەوەیەکی توندە کە زیانی بەدواوەیە لەلایەنی پیشەییەوە، هەربۆیە بەئاگابە، لێبوردەیی و راستگۆیی دو بنەمای سەرەکین کەدەبێتەهۆی لێکنزیکردنەوەی تۆ و خۆشەویستەکەت، راهێنانی وەرزشی یارمەتیدەرە بۆ لەشێکی تەندروست و باشترکردنی لایەنی دەرونی.

دوانە 
کەشوهەوای کارکردن باش نییە و کەمێک دودڵیت و بیردەکەیتەوە، بەڵام ئاگاداربە نەرمونیانبە لەگەڵ هاوپیشەکانت، رێگە مەدە بابەتی زۆر بچوک ببێتە کێشەی گەورەی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت و هەوڵبدە لۆژیکی بیربکەرەوە، خواردنی چەور زیانی هەیە و دەبێتەهۆی قەڵەوی و زیان گەیاندن بە تەندروستیت.

قرژاڵ 
هەندێک لە هاوپیشەکانت زیانت پێدەگەیەنن ئەگەر بەئاگانەبیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە بەرەوپێش دەچیت و لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت جێگیر دەبێت، هەوڵبدە کاتێک تەرخان بکە بۆ ئەنجامدانی چالاکی كۆمەڵایەتی.

شێر
چارەسەری هەندێک کێشە دەکەیت لە کارەکەت کە بوەتە هۆی بەربەستێکی زۆر لەبەردەمتدا، هەست بەبونی دڵەڕاوکێ دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، بەڵام هەوڵبدە بەڕونی و راستگۆیی بدوێی دەربارەی ئەو بابەتانەی توشی ئەو دڵەڕاوکێیەی کردویت، هەوڵبدە تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

فەریک
بەهۆی کارەکانتەوە بەرپرسانت سەرسام دەبن پێت، هەربۆیە رەنگە هەوڵبدەن پلەکەت بەرزتر بکەنەوە، بەمزوانە هاوبەشێکی باش دەدۆزیتەوە کە دەبێتە هۆی پشتیوانێکی سەرەکیت، رێگە مەدە کێشت زیادبکات.

تەرازو
هەندێک کێشەی دارایی روبەڕوی کارەکەت دەبێتەوە، هەندێکجار راستگۆیی زۆر زیانت پێدەگەیەنێت لەلایەنی سۆزدارییەوە، چونکە دڵی خۆشەویستەکەت بریندار دەکات، هاوکات پێویست بە وەرزشی بەردەوام هەیە لەپێناو تەندروستیت.

دوپشک 
پێویستە پەیوەست بیت بە یاساکانی کارەکەتەوە، بەڵام هەوڵبدە رێگایەکەی نوێ بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، ئازادی بدە بە خۆشەویستەکەت و هێندە پەستان مەخەرە سەرشانی، چونکە خۆشیدەوێیت و رێزت دەگرێت، گەڕان و گرنگیدان بە سروشت بۆ تەندروستی بەسودە.

کەوان
هەندێک ناکۆکی بچوک رودەدات لەکارەکەت، بەڵام بەخێرایی چارەسەردەبێت، هەرگیز هەوڵمەدە لە بەرامبەر خۆشەویستی پێشوت تۆڵەسەندنەوە بەکاربهێنیت، دەنا زیان بە خۆت و چەندین کەسی تریش دەگەیەنیت، بەهۆی پەستانی زۆرەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت ئەم هەفتەیە.

گیسک
هەوڵبدە بەباشی لە ئامانج و پرۆژەکانت دڵنیابیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە و زیاتر سەرنجبدەیت، ژیانی سۆزداریت زۆر تایبەتە و پێویست ناکات رێگابدەیت کەس دەستی تێوەربدات، باشترە زیاتر بایەخ بە تەندروستی خۆت بدەیت.

سەتڵ
چاوەڕوانی پێشکەوتن و هەواڵی نوێبە لەلایەنی پیشەییەوە بەلایەنی ئەرێنی، چاودێری خۆشەویستەکەت بکە و بەئاگابە لە هەر رەفتارێکی گوماناوی، باشترە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت، چونکە پێویست بە پشو هەیە.

نەهەنگ
ئەم چەند رۆژەی داهاتو ئەرک و کاری نوێت پێدەسپێردرێت، هاوکاریکردنی خۆشەویستەکەت رەتمەکەرەوە لەکاتێکدا پێویستی پێتە، چونکە نزیکترین کەسە لە ژیانتدا، هەوڵبدە پشو وەربگرە ئەم ماوەیە و خۆت توشی سترێس مەکە.