لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

10:06 - 03/12/2021

21236جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی كانونی یەكەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
بیرۆکەی نوێت دەستدەکەوێت بەهۆی هاوپیشەکانتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆرباش دەبێت بەهۆی ئەوەی لەیەکتری تێدەگەن، ئەمەش متمانەی نێوانتان زیاد دەکات، باشترە ژیانت رێکبخەیتەوە رێگانەدەیت بەوەی فشاری دەرونیت زیاد بکات.

گا
بەپەرۆشەوە هەوڵدەدەیت و متمانەت بەخۆت هەیە، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، باشترە واز لە رابردو بهێنیت و بایەخ بە ئێستا بدە لەلایەنی سۆزدارییەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت راهێنانی وەرزشی بکە.

دوانە 
هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی و هێمنی خۆت بکە بەتایبەت لە قۆناغە هەستیارەکاندا لەلایەنی پیشەییەوە، وازبهێنە لە خۆپەرستی، دەنا زیان بە پەیوەندی سۆزداریت دەگەیەنیت، هەربۆیە هەمیشە هەوڵبدە رەفتارەکانت لە بەرژەوەندی هەردولادا بێت.

قرژاڵ 
باشبونی پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت دەبێتەهۆی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت باشترین رەفتارە بۆ ئەوەی سەرجەم کێشەکانت چارەسەر بکەیت، هەمیشە پارێزگاری لە هێمنی خۆت بکە و رێگە مەدە هیچ شتێک کاریگەری لەسەر دەرونت بکات.

شێر
هەمو ئەو بەربەستەکات تێدەپەڕێنیت کە ماوەیەکی زۆرە پێوەی دەناڵێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەهۆی رێنوێنی هاوپیشەکانتەوە، هەمیشە پارێزگاری لە ئامانجەکانت بکە لەلایەنی سۆزدارییەوە و رێگە مەدە هیچ شتێک کاریگەری نەرێنی دروستبکات، لایەنی سۆزداری و ماددیت زۆر باش دەبێت هەربۆیە وازبهێنە لە دڵەڕاوکێ.

فەریک
لێهاتوی و زیرەکی خۆت بۆ کارکردن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێ جێبەجێ بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، بەپەرۆشەوە دەتەوێت خۆشەویستەکەت ببینیت و هەست بە ئاسودەی دەکەیت، هەوڵبدە بەردەوام راهێنانی وەرزشی بکەیت لەپێناو نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و بێزاری.

تەرازو
وازبهێنە لە بڕیاڕدان بەشێوەیەکی خێرا، لە داھاتو کارەکانت بەشێوەیەکی گونجاو بەڕێوەدەچن، باشترە هەستی خۆشەویستەکەت رابگریت، چونکە ئەم رەفتارانەی ئێستات کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر هەردولا، ئەنجامدانی وەرزش و چالاکی باش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەشێکی تەندروستت هەبێت.

دوپشک 
هەرگیز زیادەڕەوی مەکە لە وەڵامدانەوە و کاردانەوەت بەشێوەیەکی توند لەگەڵ هاوپیشەکانت، دەنا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر داهاتوی پیشەییت، هەوڵبدە هەمیشە پارێزگاری لە رێکی لەشولارت بکە.

کەوان
روبەڕوی کۆمەڵێک بەربەست و قورسایی دەبیتەوە، بەڵام پێویست بە خەم ناکات و کێشەکان کاتییە، پێداچونەوە بۆ شێوازی مامەڵەی خۆت بکە لەگەڵ خۆشەویستەکە گرنگە، بەهۆی پەستانی زۆری کارەوە هەست بە ئارامی ناکەیت و ماندویت.

گیسک
هەرگیز لە دوا بڕیاڕی خۆت بۆ کارەکانت مەترسە، چونکە دەتوانیت سود لە ئەزمونی کارکردنی خۆت وەربگریت، بەشێوەیەکی ئەرێنی لەلایەنی سۆزدارییەوە بیردەکەیتەوە، بەهۆی بایەخ پێدانی خۆشەویستەکەت، ئاگاداری خواردنی چەور بە لەپێناو تەندروستیت.

سەتڵ
کارکردنی بەکۆمەڵ و گروپ زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشتر هەبێت، هاوڕێی نوێ دەناسیت، رەنگە ئەم پەیوەندییە بگۆڕێت بۆ پەیوەندی سۆزداریت ئەگەر کەس لە ژیانت نەبێت، هەمیشە بایەخ بە تەندروستیت بدە.

نەهەنگ
ئەرک و کارێکی زۆرت دەبێت بەم زوانە، رەنگە بەشداری پرۆژە و چالاکی نوێ بکەیت، خۆشەویستەکەت زۆر هاوکاریت دەکات تا چارەسەری کێشەکانت بکەیت، هەوڵبدە کەمێک پشو وەربگرە لەپێناو تەندروستیت.