بۆ خانمان.. هەرگیز لەسەر ئەم بابەتانە شەڕ لەگەڵ هاوسەرەكەت مەكە

03:50 - 02/12/2021

5603جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بێگومان جارجارە ناكۆكی لە نێوان هاوسەراندا دروستدەبێت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن مامەڵە دەكەیت و كام بابەت شایەنی ئەوە نییە گەورە بكرێت، بۆئەوەی دواتر كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكەتان دروست نەكات.

1. تەماشاكردنی یاری تۆپی پێ
هەرگیز ئارەزوەكانی هاوسەرەكەت سنوردار مەكە، چونكە ئەو بەو شێوەیە چێژ دەبینێت.

2. هاتن لەگەڵت بۆ ماڵی باوكت
مەرج نیە هەمو كاتێك هاوسەرەكەت لەگەڵ بێتەوە بۆ ماڵی باوكت، رەنگە ئەو پرۆگرامێكی دیكە لە مێشكیدا هەبێت.

3. پەیوەندی ئەو لەگەڵ دایكی
هانی هاوسەرەكەت بدە پەیوەندی لەگەڵ دایكی چاك بكات نەك هۆكاربیت بۆئەوەی پەیوەندیان تێكبچێت.

4. چونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێكانی
هاوڕێكانی هاوسەرەكەت شتێكە پێویستە قبوڵیان بكەیت كاتێك هاوسەرگیری دەكەیت، مافی ئەوەی هەیە پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێكانی هەبێت هەروەكو چۆن تۆش ئەو مافەت هەیە.