لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:16 - 02/12/2021

12023جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی كانونی یەكەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
لە ئێستادا بەدوای چانسێکی باشتردا دەگەرێیت بۆ ئەوەی لە خواست و ھیواکانت نزیکتر بکاتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، چێژبینین لە کاتەکانت لەگەڵ خێزان و ھاورێیانت ئاسودەت دەکات، کەم خەوی و ماندوبون بە جەستەتەوە دیارە.

گا
لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر رێکدەکەویت و ناکۆکیەکان کۆتاییان دێت، بێگومان کاریگەری ئەرێنی لەسەر پیشەکەت ھەیە، ھەمو ئەو بەربەست و کێشانە کۆتاییان دێت، کە ماوەیەکە بوەتە ھۆی ناجێگیربونی پەیوەندی سۆزداریت، رەنگە ھەست بە سەرئێشە بکەیت بەھۆی پەستانی زۆرەوە.

دوانە 
خەونەکەت بۆ کارو پێگەیەکی باشتر دێتەدی لەلایەنی پیشەییەوە، رەنگە ئەم ماوەیە پەیوەندی سۆزداریت باش نەبێت، خۆتبەدوربگرە لە ھەر ھۆکارێک دەبێتەھۆی تێکدانی تەندروستیت.

قرژاڵ 
ھاورێیانت لە کارەکەت ھاوکاریەکی زۆرتدەکەن، ئەمەش وادەکات لەلایەنی پیشەییەوە متمانەیەکی زۆر بە خۆت ھەبێت، لەم ماوەیەدا ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر بوە، ئەمەش بێزارتدەکات و دەرونت نائارامە، بەتەواوی پشودانت فەرامۆشکردوە، بێگومان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەرونی و جەستەییت دەبێت.

شێر
ھەستدەکەیت ئەم ماوەیە بارودۆخی کارکردن لەبارە، ھەربۆیە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ھەوڵبدەیت و بە تواناکانی خۆت بەرەوپێش بچیت، بەھۆی جیاوازی بۆچونەکانتانەوە، لایەنی سۆزداریت باش نییە، دڵەراوکێی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

فەریک
لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێش دەچیت، دوای ماوەیەک لە ماندوبون و ھەوڵدان، دەتەوێت ھەنگاوی باشتر و زیاتر بنێیت لەلایەنی سۆزداریەوە، بۆ ئەوەی لە ھەستی خۆشەویستەکەت دڵنیابیتەوە، گرنگیدان بە وەرزش و یۆگا کاریگەری لەسەر حەوانەوەی دەرونت ھەیە.

تەرازو
دەبێت زیاتر بایەخ بە لایەنی سۆزداریت بدەی، سەرکەوتنەکانت لەلایەنی پیشەییەوە بەردەوام دەبێت ئەگەر متمانەت بەخۆت ھەبێت، لە تێڕوانینی کەسانی دیکەوە بڕیار لەسەر خۆت مەدە دەنا توشی سترێس دەبیت.

دوپشک 
دەبێت زیاتر بایەخ بە پیشەکەت بدەیت، بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەرێنیت، پێویستە ھەوڵبدەیت پەیوەندی سۆزداریت ئارام بکەیتەوە و چارەسەری گرفتەکان بکەیت و بیر لە داھاتو بکەیتەوە، رێگەمەدە قسەی کەسانی دیکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دروست بکات.

کەوان
پاش ماوەیەک ماندوبون و ھەوڵدان، ئەنجامێکی باش وەردەگریتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، چانسێکی باشت لەپێشە، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکەیت، لەپێناو دەرونێکی ئارام و دورکەوتنەوە لە پەستانی رۆژانە، پێویستە وەرزش بکەیت.

گیسک
ھەست بە توانایەکی ئەرێنی دەکەیت، لەپێناو بەدیھێنانی خەونەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، ئاگاداربە زۆر پەیوەستبون بە کارەوە، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دەبێت، ئەم ماوەیە پێویست بە چالاکی تەنزئامێز ھەیە، لەپێناو حەوانەوەی دەرونت.

سەتڵ
توانایەکی باش ھەیە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر لەلایەنی پیشەییەوە بەدەستبھێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە لە قۆناغێکی زۆر باشدایت و خۆشەویستەکەت پشتیوانی تەواوت دەکات، ھەرگیز تەندروستیت فەرامۆشمەکە. 

نەهەنگ
بەھۆی ئەزمونی کاری زۆر، توانایەکی باش پێیە بۆ ئەوەی بە کارەکانت بەرپرسانت سەرسام بکەیت، متمانەی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بپارێزە و رێگامەدە کێشەکان گەورەبن، تەندروستیت ئەم ماوەیە گونجاوە، بەڵام کەمێک بیردەکەیتەوە و دودڵیت.