حەوت رێگەی كاریگەر بۆ زاڵ بون بەسەر خەمۆكی

02:25 - 01/12/2021

2858جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خەمۆكی نەخۆشییەكی جددی دەرونییەوە، هاوشێوەی هەر یەكێك لە نەخۆشییە جەستەییەكان پێویستە بە چارەسەر هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری مه‌حاڵ نییه‌، بەڵام پێویستە لە ژێر رێنمایی پزیشكدا بێت، چەند رێگەیەكی دیكە هەیە كە هۆكارە بۆ زو چارەسەركردنی خەمۆكی.

1. ئارام گرتن، چونكە خەمۆكی نەخۆشییەك نییە بەهەفتەیەك و دو هەفتە چارەسەر بێت، بەڵكو پێویستی بە كاتە، بۆ تێپەرینی ئەو كاتەش پێویستی بە ئارامگرتن هەیە، ئەم چارەسەرەش زۆكات بە رێژەی 70 لەسەد كاریگەری هەیە.

2. هەرگیز بە بێ رێنمایی پزیشك واز لە خواردنی حەبەكانت مەهێنە، چونكە وازهێنانی لە ناكاو كاریگەری لاوەكانی دەبێت، ئەگەر هەستت بە باشتربون كرد دەبێت پزیشك بڕیاربدات كە وازبهێنیت یاخود نەخێر.

3. شێوازی ژیانت بگۆڕە، زۆربەی كات ئەوەی واتلێدەكات زیاتر هەست بە بێزاری بكەیت رۆتیناتە، هەوڵبدە ئەو رۆتینە بشكێنە، شێوازی ژیان و سیستمی خۆراكیت بگۆڕە، چالاكی جۆراوجۆر زیادبكە بۆ رۆژەكەت.

4. سترێسی رۆژانە لە ماڵەوە و شوێنی كار كەمبكەرەوە، فشارێكی زۆر مەخەرە سەر خۆت.

5. راستگۆبە، بەتایبەتی كاتێك لەگەڵ پزیشكەكەت قسە دەكەیت، دەكرێت بچوكترین پێدانی زانیاری بە پزیشكەكەت زۆر یارمەتیدەرت بێت لەوەی چارەسەرت بۆ دابنێت و بە زویی چاكبیتەوە.

6. وازمەهێنە، رەنگە هەست بە بێهیوایی بكەیت و بڵێیت چاك نابمەوە، بەڵام ئەمە شتێكی مەحاڵ نییە، بەڵكو پێویستی بە ئیرادە و بەردەوامبون هەیە، هەرگیز رێگە مەدە نەخۆشییەكە زاڵ بێ بەسەرتدا.

7. رۆژانە لە كاتی خۆیدا دەرمانەكانت بخۆ، بەهیچ شێوەیەك كاتەكەی پێش مەخە و دوای مەخە