شاجوانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2021 هەڵدەبژێردرێت

10:41 - 01/12/2021

3667جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمێكی ئەمریكی بەناوی ئێلی سمیس تاجی شاجوانی ئەمریكای بۆ ساڵی 2021 لەسەر كرد.

لە مەراسیمێكیدا لە شەوی دوشەممە، ئێلی سمیس لە پێشتر شاجوانی كێنتەكی بو، لەناو 51 بەربژێردا بە شاجوانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2021 هەڵبژێردرا، بە خێرایی دوای ئەم پرۆسەیە، دەچێت بۆ ئیسرائیل و بەشداری شاجوانی گەردون دەكات بە مەبەستی بردنەوەی نازناوەكە.

لە كاتی مەراسیمەكەدا كاتێك پرسیاری لێكرا دەربارۆەی ئەوەی كە چی شتێكی زۆر لا گرنگە، ئاماژەی بەوەكرد كە زۆر بایەخ و گرنگی بە راستگۆیی دەدات لە ژیانیدا.

سمیس لە ساڵی رابردو بڕواننامەی لە بەشی پەخشی رۆژنامە بەدەستهێناوە و وەكو پەیامنێر لەWHAS كاردەكات، لەگەڵ ئەوەشدا میوزیكژەنێكی بەتوانایە.