لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:48 - 01/12/2021

16894جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 1ی كانونی یەكەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە بەم زوانە چارەسەری هەمو ئەو کێشانە دەکەیت کە روبەڕوت دەبێتەوە، ئەگەر دەتەوێت لەلایەنی سۆزدارییەوە سەرکەتوبیت، بایەخبدە بەو بنەمایانەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداری هەیە، بەهەمو شێوەیەک توڕەبون و هەڵچون خۆتبەدوربگرە.

گا
لە داهاتودا سەرکەوتنی گەورە چاوەرێت دەکات لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت ئامادەبیت هەنگاوی باش بنێیت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت پتەوبێت، هەست بە تەندروستیەکی باش دەکەیت، بەهۆی سیستمی خۆراکی تەندروستەوە.

دوانە 
هەوڵبدە بەشێوەیەکی لۆژیکی کارەکانت ئەنجامبدەیت و بەخێرایی بڕیارنەدەیت، بەسەربردنی کاتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، وادەکات ئاسودە و بەختەوەربیت، بایەخدان بە تەندروستی و رێکی لەشولارت کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەرونت هەیە.

قرژاڵ 
رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت پلەیەکی باشتر بەدەستبهێنیت و خواستەکانت بهێنیتەدی، متمانەکردن بە خۆشەویستەکەت، هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیتان، باشترە بەسەر دەرونتدا زاڵ ببیت و بەئاسانی نەکەویتە ژێر کاریگەری کەسانی دیکە.

شێر
باشترە لەلایەنی پیشەییەوە گۆڕانکاری بکەیت، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بە ئەزمونت هەبێت، رەنگە بەم زوانە پەیوەندی سۆزداری نوێ بێتە ژیانتەوە، ئەگەر کەسێک لە ژیانی تۆدا بونی نەبێت، پەستانی ژیانی رۆژانە کاریگەری لەسەر چالاکیەکانت هەیە.

فەریک
لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک باش دەبێت و پەیوەندیت لەگەڵ چواردەورەکەت باش دەبێت، لایەنی سۆزداریت لە ئێستادا ئارامە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت، رەنگە بەهۆی پەستانی ژیانی رۆژانەوە، ماندوبیت لەلایەنی دەرونی و جەستەییەوە.

تەرازو
بڕياری گرنگ دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، کە پەیوەستە بە چارەنوسی کارەکەتەوە، بۆیە ورد بیربکەرەوە، خۆشەویستەکەت بایەخێکی زۆر پێدەدات و پشتیوانیت دەکات، وەرزشکردن گرنگە بۆ چالاکبونی جەستەت و تەندروستیەکی باش.

دوپشک 
پەیوەندی ھاوڕێیانە لەلایەنی پیشەییەوە بنەمایەکی سەرەکیە بۆ سەرکەوتن، واتە دەبێت بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵ هاوپیشەکانت بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت و پلانی داهاتو دادەنێن، سیستمی خۆراکی باش، تەندروستییەکی گونجاوت پێدەدات.

کەوان
داهاتوی پیشەییت بەرەوپێش دەچێت بەھۆی تواناکانتەوە، رەنگە هاتنی کەسێکی نوێ بۆ ناو ژیانت، هەمو رابردوت لەبیردەباتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، خۆتبەدوربگرە لە هەر هۆکارێک کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

گیسک
گرنگە پێداچونەوە بۆ تەواوی کارەکانت بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، هاوکات پلانی داهاتو دابنێیت، هەوڵێکی زۆردەدەیت لەپێناو دروستکردنی پەیوەندییەکی سۆزداری سەرکەتو، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە، ئەگەر دەتەوێت کێش دابەزێنیت.

سەتڵ
هاوپیشەکانت یارمەتیدەرتن لەبەرەوپێش بردنی کارەکانت، گرنگە بایەخ بە پەیوەندییەکانت بدەیت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندیتان هەیە، پێویست بە پشو هەیە ئەم ماوەیە، رەنگە بەهۆ كارەكەتەوە گەشتێكی لەناكاو بكەیت، خۆتی بۆ ئامادە بكە.

نەهەنگ
لەروی پیشەییەوە رۆژێكی زۆر سەرقاڵ دەبێت، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی فەرمانبەرن، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن خاوەنكارەكەتەوە پاڵپشتی دەكرێیت، بەمزوانە چاوت بە كەسێكی گرنگ دەكەوێت، لەروی داراییەوە چانسی ئەوەت هەیە پارەیەكی زۆرتر بەدەستبهینیت، تەندروستیت باش دەبێت و لەروی دەرونییەوە هەست بە ئاسودەیی دەكەیت.