تۆم كروز جارێكی دیكە یاری مەرگ و ژیان دەكات

02:31 - 30/11/2021

3214جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

تۆم كروز لە پێناوی دیمەنێك لە بەشی هەشتەمی زنجیرەی Mission Impossible دەچێتە سەر باڵی فڕۆكەیەك لە بەرزی 2 هەزار پێ.

تۆم كروز كە بە سەركێشییەكانی ناسراوە لە كاتی فیلمەكانیدا، لە نوێترین سەركێشیدا بۆ وێنەگرتنی بەشی هەشتەمی زنجیرەی فیلمی Mission Impossible، بەشێوەیەكی مەترسیدار چوەتە سەر باڵی فرۆكەیەكی 80 ساڵی، ئەو كاتەی بە ئاسمانی كامبریجشایەر دەسوڕێتەوە، فرۆكەیەكی دیكەش لە نزیكی تۆم كروزە دەسوڕێتەوە.

بڕیارە ئەم زنجیرە فیلمە لە 7ی تەمموزی 2023 بۆ یەكەمجار بڵاوبێتەوە، چەندین سەركێشی دیكەی راستەقینەی تۆم كروزی تێدایە.

ئەمە یەكەمینجار نییە تۆم كروز كارێكی لەو شێوەیە دەكات، ساڵی رابردو لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنێک لە بەشی حەوتەمی فیلمی Mission Impossible، لەسەر چیایەک بە ماتۆرسکیلێک خۆی خستە خوارەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، پاشان بە "پەرەشوت" نیشتەوە، بەر لەوەش چوار جار خۆی خستوەتەخوارەوە تەنها بۆئەوەی بە باشی رۆڵەکەی بگێڕێت.