داهێنەر و دیزاینەری جلوبەرگی پیاوان مرد

03:18 - 29/11/2021

2565جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەڕێوبەر و دیزاینەری جلوبەرگی پیاوانی كۆمپانیای لویس ڤیتۆن بەهۆی شێرپەنجەوە مرد.

فێرچیل ئەبلۆ، كە خاوەنی بیرۆكەی داهێنانی دیزاینی جلوبەرگی پیاوانی كۆمپانیای لویس ڤیتۆن بو، ماوەی چەندین ساڵ بو بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەیناڵاند، بەهۆی هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه‌ لە تەمەنی 41 ساڵیدا مرد.

مردنی ئەم دیزاینەرە بەناوبانگە، دەنگدانەوەی جیهانی لێكەوتەوە، لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكانی گوجی، فێرساج و كریستیان دیۆرەوە هاوخەمی بۆ خانەوادە و هاوپیشە و هەوادارەكانی نێردرا.

فێرچیل دیزانی لەگەڵ ئەوەی خۆی داهێنەری فاشنی پیاوان بو، چەندین دیزاینی تایبەتی بۆ ئەستێرە و كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان كردوە لە هەردو رەگەز.

لە ساڵی 2018 ناوی فێرچیل لە 10 كاریگەرترین كەسایەتییەكانی ساڵ بو، پلانی ئەوەی هەبو پێش مردنی فاشن شۆ لە میامی رێكبخات و لقكی دیكەی فرۆشتگای لویس ڤیتۆن بكاتەوە.

ڤیرجیل لە دایكبوی ساڵی 1980ی رۆك فۆردە لە ئەمریكا، دیزاینەر و سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای Off-Whiteـە لە ساڵی 2012، لە ساڵی 2009 ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا و خاوەنی 2 منداڵە.