ئەو ئەكتەرانەی لە مردن گەڕانەوە لە كاتی رۆڵ بینین

12:06 - 29/11/2021

5116جار خوێندراوەتەوە

ئەو ئەكتەرانەی لە مردن گەڕانەوە لە كاتی رۆڵ بینین
خەندان لایف

رەنگە كاری ئەكتەرەكان زۆر بە سادەیی ببینرێت و پێت وابێت ئاسانە، بەڵام رۆڵ بینین تەنها ئەو دو كاتژمێر نییە كە بە دیار تەماشاكردنی فیلمێكەوە دادەنیشیت، بەڵكو لە پشتی ئەو دو كاتژمێرەوە چەندین زەحمەتی و ناخۆشی هەیە كە ئەكتەران و ستافی پشتی فیلمەكە دەیبینن، تەنانەت زۆر كات زۆر نزیكن لەوەی ژیانی خۆیانی بۆ دابنێن، هاوشێوەی ئەم ئەكتەرانە كە لە كاتی رۆڵ بینین لە مردن گەڕاونەتەوە.

1. جۆرج كلۆنی
لە كاتی تۆماركردنی فیلمی "Syriana" لە كاتی دیمەنی تەقەكردنەكە، پشت و ملی بریندار بو بە قوڵی شەش سانتیممەتر.


2. شالیز سیرن
لە كاتی وێنەگرتنی فیلمی "Aeon Flux" بۆ دیمەنی هەڵگەڕانەوە بەرەو پشتەوە، لەسەر ملی خۆی گرتەوە، بەرهەمهێنانەكە بۆ ماوەی 8 هەفتە وەستا.


3. جاكی چان
لە فیلمی "Armour of God" لە بەرزی 25 پێ كەوت و سەری كێشای بە بەردێكدا، بە خێرایی نەشتەرگەری بۆ كرا.


4. مایكڵ جەی فۆكس
لە فیلمی "Breaking Bad" هێندەی نەمابو لە كاتی ئەو دیمەنەی پەتی لە ملدایە بخنكێت.


5. هەیڵ بێری
لە فیلمی "The Call" سەری كێشای بە كۆنكرێتێكدا، هێندەی نەمابو ژیانی لەدەست بدات، بەڵام چاك بوەوە.


6. تۆم هانكس
لە كاتی فیلمی "Cast Away" به‌هۆی ئەو شوێنەوە توشی نەخۆشییەكی مەترسیداری پێست بوەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە.


7. جیرارد بەتلەر
بەهۆی شەپۆلەكانی دەریاوە هێندەی نەمابو بمرێت لە كاتی فیلمی "Chasing Mavericks".


8. تۆم كروز
لە كاتی وێنەگرتنی فیلمی "The Last Samurai"، بەهۆی ئەوەی ئەسپەكان لە كۆنترۆڵ دەرچون هێندەی نەمابو شمشێری ئەكتەرێك بەر گەردنی تۆم كروز بكەوێت و بمرێت.


9. جێنیفەر لۆرانس
لە یەكێك لە زنجیرەكانی "The Hunger Games" ئەو كاتەی لەناو تونێلێك وێنەگرتنیان دەكرد، دوكەڵێكی زۆر چڕ دروستبو، بەشێوەیەك كە نەیتوانی هەناسەبدات، توشی دڵتێكەڵهاتن و سەرگێژخواردن بو.


10. جۆنی دێپ
لەسەر ئەسپەكەی بەربوەوە و كەوتە ژێر قاچی ئەسپەكەوە و بەدوای خۆیدا رایدەكێشا تا ئەو كاتەی رزگاركرا، لە فیلمی "The Lone Ranger".


11. كەیت وینسلێت
لە وێنەگرتنی فیلمی "Titanic" كەوتە ناو ئاوەكەوە و نقوم بە بەهۆی ئەوەی قاچی گیرببو، بە خێرایی خۆی قاچی خۆی كردەوە.