لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:35 - 28/11/2021

17365جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 28ی تشرینی دوه‌م لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎سەرجەم ئەو کێشانەی لە کارەکەت روبەڕوت دەبێتەوە بەرەوپێش دەبات لەلایەنی پیشەییەوە بەڵام دەبێت بزانیت چۆن سودی لێدەبینیت، بگەڕێ بەدوای خاڵی هاوبەشی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی جێگیرتان هەبێت، پێویستە پشو بدەیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گا
چاوەڕوانی هەواڵ و گۆڕانکاری نوێ بە لە کارەکەت، کە رەنگە هەرگیز بڕوات بە رودانی هەندێک شت نەکردبێت، رۆتین زاڵدەبێت بەسەر پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام هەوڵبدە گۆڕانکاری دروست بکە، هەرگیز تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

دوانە 
ئەمڕۆ رۆڵێکی گرنگت هەیە لە کارەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێیت، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرسامکردنی بەرپرسانت، هەر چانسێک بقۆزرەوە ئەگەر سودی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، چونکە رەنگە ئەم ماوەیە بەهۆی پەستانی زۆری کارکردنەوە دورکەوتبێتنەوە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆرباشە و جەستەت چالاکە.

قرژاڵ 
سەرکەوتن لە کارەکەت دەبێت ببێتە ئامانجی سەرەکیت، هەربۆیە دەبێت زیاتر ورد بیت و سەرنج بدەیت، زیاتر هەوڵدەدەیت لەپێناو مانەوەی پەیوەندیت لەگەڵ  خۆشەویستەکەت، رێگامەدە توڕەی بەسەرتدا زاڵبێت، دەنا کاریگەری نەرێنی دەبێت.

شێر
ئەمڕۆ پڕدەبێت لە هەواڵی نوێ و گۆڕانکاری گەورە کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت و هەست بە ئاسودەی دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلان دادەنێن لەپێناو داهاتو، هاوکات پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەردەبەن کۆتایی ئەم هەفتەیە، وازبهێنە لە بەکارهێنانی و دیاریکردنی کات بەشێوەیەکی کتوپڕ بەتایبەت لەکاتی خەودا، چونکە زیانت پێدەگەیەنێت ئەو بە هۆش هاتنەوەیە بەشێوەیەکی لەناکاو.

فەریک
هەرگیز هیچ بڕیاڕێک مەدە لەلایەنی پیشەییەوە پێش ئەوەی تەواو لێکۆڵینەوەی بۆ نەکەیت بەشێوەیەکی دروست، کەشێکی رۆمانسی زاڵدەبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا و هەنگاوی نوێ دەنێن، باشترە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت و رێگانەدەیت هێندە کێش زیادبکات.

تەرازو
گۆڕانکاری نوێ لە کارەکانت رودەدات لەلایەنی پیشەییەوە و دەبێت ئامادەبیت بۆ هەمو روبەڕوبونەوەیەک، باشترە پەیوەندییەکی باش دروست بکەیت لەنێوانی خۆشەیستەکەت و خێزانەکەت، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەتان بەردەوام بێت، بایەخ بە سروشت بدە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

دوپشک 
هەندێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیت پێ دەبەن و دەیانەوێت وێنەت ناشرین بکەن لای بەرپرسانت، بەهۆی پەستانی زۆری کارکردنەوە خۆشەویستەکەت لێت دور دەکەوێتەوە، باشترە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەیت.

کەوان
پێویستە ناکات توڕەی زۆر زاڵبێت بەسەرتدا و لە رەفتارەکانتدا لەگەڵ هاوپیشەکانت رەنگ بداتەوە، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە پێکەوە کاتێکی رۆمانسی بەسەربەرن، تا ئاسودە بن، باشترە کەمێک پشو بدەیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گیسک
روبەڕوی کێشە و گرفتی زۆر دەبیتەوە لە کارەکەت و دەبێتە هۆی ئەوەی بەدوای چانسێکی نویدا بگەڕێیت، پەیوەندییەکی رابردو سەرهەڵدەداتەوە، بەڵام رێگەمەدە زاڵبێت بەسەر ژیانی ئێستاتدا، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

سەتڵ
رێگە مەدە هیچ گرفتێک تواناکانت کەمبکاتەوە ودەبێت زیاتر ماندو بیت و چارەسەر بدۆزیتەوە، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و دەکرێت چانسێکی پێ بدەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە پێویست بە پشودان هەیە.

نەهەنگ
پێویستت بە هاوکاری هاوپیشەکانت دەبێت لە کارەکەت لەپێناو سەرکەوتن و هەنگاوی نوێ، بڕیاڕێکی چارەنوساز لەبەردەمتدایە لەلایەنی سۆزداریەوە بەڵام دەبێت راوێژ بەخۆشەویستەکەت بکەیت، ئاگاداری کاردانەوەکانت بە و رێگە مەدە توڕەی زاڵبێت.