ئەو كچەی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كردبو دوای 2 مانگ جیابوەوە

12:34 - 27/11/2021

36775جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە مۆدێلێكی بڕازیلی، كە لە دو مانگی رابردو هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كردبو، جیابوەوە و ئێستا كەوتوەتە داوی خۆشەویستی كەسێكی دیكەوە.

كریس گالێرا، لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ بە تەنها وێنەی خۆی بە جلی بوكێنییەوە بڵاوكردەوە و رايگەیاند، هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی ئەنجامداوە، چونكە نەیتوانیبو هاوبەشێكی گونجاو بدۆزێتەوە، هەربۆیە بڕیاریدابو بە تەنها بژی.

كریسی تەمەن 33 ساڵ، دوای دو مانگ و نیو مانگ لە ئەنجامدانی ئەو هاوسەرگیرییە بڕیاری جیابونەوەی دا لەگەڵ خۆی، لەبەر ئەوەی ئێستا خەریكە دەكەوێتە داوی خۆشەویستییەوە و "كەسێكی تایبەت" هاتوەتە ناو ژیانییەوە.

كریس یەكەمین كەس نییە كە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كردبێت، لە ساڵی 2018 ژنێكی تەمەن 40 ساڵی ئیتاڵی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی كرد، بە وتەی خۆی ماندوببو لەوەی چاوەڕوانی هاوبەشی ژیانی بكات، هەربۆیە بڕیاریدا لەگەڵ خۆی دڵخۆش بێت.