لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

10:08 - 26/11/2021

19104جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎رەنگە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێپەڕبیت لەلایەنی پیشەییەوە، کە چارەسەرکردنیان ئاسان نەبێت، بەڵام ئامادەبە بۆ ئەوەی روبەڕوی بیتەوە، هەرگیز هیچ کارێک مەکە کە دەبێتەهۆی بێزارکردنی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، خۆتبەدوربگرە لە شیرینی لەپێناو تەندروستیت.

گا
لەبەردەمتدا بەربەست هەیە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام پێویست بە کات هەیە بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەیت، هەرگیز پەلەمەکە لە دەربڕینی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت، چونکە کاتی زیاتر دەوێت تا ئاشنای بیت، ئەنجامدانی ئەو کارانەی دەرونت ئارام دەکاتەوە و ئاسودەت دەکات، هەنگاوێکی دروستە.

دوانە 
پێویستە ئەزمونی نوێ بکەیت و لەگەڵ هاوپیشەکانت هەنگاو بنێیت، بۆ ئەوەی ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆتبەدوربگرە لە وشەی زبر، چونکە کاریگەری لەسەر کەسایەتی و پەیوەندییەکەتان هەیە، لەپێناو خەوێکی ئارام بۆ شەوانە، بایەخ بدە بە خواردنەوە گەرمە بێ کافاینەکان.

قرژاڵ 
لە ئێستادا ئامادەیت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی نوێ، بەڵام کاتێکی گونجاو نادۆزیتەوە، زۆر گرنگە بایەخ بە پەیوەندیەکانی نێوان خۆت و خێزانی هاوبەشی ژیانت بدەیت، بۆ ئەوەی چێژ لە ساتەکانی ژیانت بدەیت، پەرە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بدە.

شێر
هەنگاوی باش دەنێیت بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە تواناکانت نیشانبدەیت و بەرپرسانی کارەکەت سەرسام بکەیت، خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەشێوەیەکی جیاواز هەوڵدەدات سۆزت پێببەخشێت و بایەخ پێبدات، ئەم ماوەیە لەلایەنی دەرونییەوە ماندویت.

فەریک
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، خۆشەویستەکەت پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی تۆ پشتیوانی بکەیت و لێتتێبگات، رەنگە هەستەکانت ئەم ماوەیە کەمێک ئاڵۆزبێت، گرنگە ئارامبیتەوە.

تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە پەیوەندیەکانت چالاکدەکەیت و هەنگاوی باشتر دەنێیت، پێویستە پەیوەندیەکانت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت باشتر بکەیت، بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت پتەوتر بکەیت، ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر وادەکات زیاتر بە پەرۆشبیت بۆ کارەکانی رۆژانەت، چونکە دەرونت دەحەوێتەوە.

دوپشک 
پێویستە تواناکانت بەکاربەریت، لەپێناو داهاتویەکی باشتردا لەلایەنی پیشەییەوە، هەمیشە وەک خۆت رەفتاربکە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت سەرسامبکەیت، خۆتبەدوربگرە لەهەر هۆکارێک کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

کەوان
هاوکاری هاوپیشەکانت بکە، بەپێی تواناکانت خۆت، گرنگە بۆ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بسەلمێنیت یان دەریبڕیت کە لە پێناویدا چی دەکەیت و دەتەوێت چ قوربانیەک بدەیت، ئەم ماوەیە ماندویت و دەبێت پشو بدەیت.

گیسک
ئامادەیت تێدایە بۆ ئەوەی ئەزمونی نوێ بکەیت، لەپێناو بەرەوپێشچونی لایەنی پیشەییت، خۆشەویستەکەت هەندێک نهێنیت بۆ ئاشکرادەکات، ئەمەش وادەکات کە زیاتر خۆشبوێت، چونکە متمانەت پێدەکات، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە، لەپێناو جەستەیەکی باش و چالاکدا.

سەتڵ
هەوڵبدە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا جێبەجێبکە، بەڵام پەلەمەکە و کاتی گونجاوی بۆ تەرخان بکە، پەیوەندیی سۆزداریت لە قۆناغێکی باشدایە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، گرنگە بوار بە جەستەت بدەیت بحەوێتەوە.

نەهەنگ
ئامۆژگاری بەسود بدە بە هاوپیشەکانت، بۆ ئەوەی بەرهەمی کارەکانتان باشتر بێت، پێویستە پەیوەندی سۆزداری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و راستگۆی دروستبکەیت، هەربۆیە گرنگە بەوجۆرە رەفتار بکەیت، سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ جەستەت گرنگە.