لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

05:48 - 25/11/2021

20875جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
بەربەست و قورساییەکی زۆر هەیە، کە پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، پەلەمەکە لە دەربڕینی هەستەکانت بۆ خۆسەویستەکەت، پێشتر گرنگە دڵنیابیتەوە لە هەستەکانی ئەو، ئەم ماوەیە رەنگە قورس بێت، بەهۆی فشاری زۆری دەرونییەوە.

گا
ئەرکێکی زۆرت کەڵەکەبوە، پێویستە بە ئەنجامی بگەیەنیت بەشێوەیەکی باش، بەڵام بەشێوەیەک کە پلان هەبێت، لەبەردەمتدا چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت، بەتایبەت دەربارەی ئەو بابەتانەی دەتەوێت، بێهیوا مەبە لە ئاستی قورساییەکان و داوای هاوکاری بکە.

دوانە 
لەلایەنی پیشەییەوە نهێنی نوێ ئاشکرادەکەیت، کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، رەنگە بەدوای خۆشەویستیدا بگەڕێیت لە شوێنێک کە شایستە نییە و پێویستە خۆڕاگربیت تا کاتی گونجاو، لەلایەنی دەرونییەوە گۆڕانکاری زۆر رودەدات و بیرکردنەوەکانت دەگۆڕێت.

قرژاڵ 
خۆشەویستیت لەلەلایەنی پیشەییەوە بۆ کارەکەت، دەبێتەهۆی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچون، بەڵام بێگومان بەبێ بەربەست نابێت، گرنگە ئەزمونی نوێ بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و پەیوەندیتان بەرەوپێش بەریت، هەمیشە لە هەمو بارودۆخێکدا راستگۆیانە هەمو نهێنییەکان مەخەرەڕو.

شێر
بایەخ بە داواکاری بەرپرسانی کارەکەت بدە و بە وردی ئەرکەکانت جێبەجێ بکە، خۆشەویستەکەت هەندێک نهێنی دەشارێتەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیتان هەیە، هەوڵبدە بەھێمنی تێیبگەیەنیت، باشترە تێگەیشتن هەبێت بۆ هەر بابەتێک کە دەیبیستیت، لەخۆتەوە هەڵنەچیت.

فەریک
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە هەنگاوی زیاتر بنێیت، خۆتبەدوربگرە لە هەر هۆکارێک کە کاریگەری لەسەر پەیوەندی سۆزداریت هەیە، رەنگە لەپێناو سەرکەوتن پێویست بە قوربانی بکات، بایەخ بەو بابەتانە بدە کە میزاج و دەرونت دەحەوێنێتەوە.

تەرازو
لەهەمو لایەنێکەوە هەوڵبدە بە ئاگاوە مامەڵە بکە بەرامبەر پیشەکەت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، بەهۆی بەشداری کردنەوە لەهەندێک چالاکی ئەو رۆتینەی پەیوەندی سۆزداریت دەشکێنیت، ئەمەش سودی دەبێت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە، چونکە زیانی هەیە.

دوپشک 
بەرپرسانی کارەکەت بە هەنگاوەکانی تۆ سەرسامدەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەشداری چالاکی ئاسودەبەخش بکە و پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەربەرن، لایەنی دەرونیت کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەت هەیە.

کەوان
هەندێک لە هاوپیشەکانت باس لە بابەتی نادروست دەکەن بەهۆی ئیرە پێ بردنی زۆرەوە، بەڵام گرنگی پێ مەدە، هەندیک رۆتینی رۆژانە لە پەیوەندی سۆزداریدا کاریگەری نەرێنی نییە لەسەر تۆ و خۆشەویستەکەت، متمانە مانای پتەوی خۆشەویستی نێوانتانە، خۆت بەدور بگرە لە خواردنی چەور.

گیسک
ماندوبونی زۆر لە کارەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی پلەیەکی بەرز بەدەست بھێنیت، خۆشەویستەکەت هەوڵدەدات لە خەمەکانی تۆ کەمبکاتەوە پشتیوانیت بکات، تۆش فەرامۆشی مەکە، تەندروستیت زۆر باشە و توانایەکی باش هەیە کە بەشداری ئەو چالاکیانە بکەیت کە جوڵەی تێدایە.

سەتڵ
هەوڵبدە کارەکانت فەرامۆس مەکە و ئەرکەکانت بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێ بکە و کاتەکانت دابەش بکە، خۆشەویستەکەت پێویستی بە راستگۆی و رونی قسەکردنی تۆ هەیە لەهەمو بابەتێکدا، هەولبدە ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخە.

نەهەنگ
هەلی کاری زۆر دێتەبەردەمت، پێویستە وریابیت لەوەی چی ھەڵدەبژێریت، هەمو بیرکردنەوەکانت بە خۆشەویستەکەت رابگەیەنە و هەوڵبدە لەیەکتری تێبگەن، خۆتبەدوربگرە لە خواردنی ناتەندروست، چونکە زیانت پێدەگەیەنێت.