ئامادەكردنی شۆربای قارچك بەبێ كرێم

03:07 - 24/11/2021

1957جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێداویستییەكان:
دو کەوچکی گەورە کەرە
کوپێک گێزەری وردکراو
یەک پیازی وردکراو
نیو کوپ کەرەوز
کوپ و نیوێک قارچکی سپی
کوپ و نیوێک قارچکی قاوەی
6 کوپ ئاو یان ئاوی گۆشت و مریشک
ئاڵەت
خوێ 
پیازی سەوزی ئەگەر هەبو وردکراو

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- کەرەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و بیخەرە سەر ئاگر و پیازەکەی تێبکە و سوری بکەرەوە.
- گوێزەر و کەرەوز و قارچک و پیازی سەوزی تێبکە کەمێک سوری بکەرەوە بۆ ماوەی 5 خولەک.
- پاشان خوێ و ئاڵەتی و پێکهاتەکانی دیکەی تێبکە، لەگەڵ ئاوەکە و وازی لێبهێنە بۆ ماوەی 30 خولەک تا دەکوڵێت و پێشکەشی بکە.