هەندێك رێنمایی بۆ پێش و پاش لابردنی مو بە مۆم

02:53 - 24/11/2021

2505جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

مۆم یەکێکە لە هۆكارەكانی لابردنی موی ڕوخسار و بەشەکانی دیکەی جەستە، کە لە لەلایەن خانمانەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەیت.

 
1. پێش بەکارهێنانی مۆمەکە پێویسته‌ هیچ ده‌رمانێك نه‌خۆیت پێستت وشك بكات، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوتاندنی پێست و نیشانه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

2. ئه‌گه‌ر برینێك له‌و به‌شه‌دابو كه‌ به‌ته‌مایت موەکەی تێدا لابەریت، ئەوا باشترە مۆم بەکارنەهێنیت بۆ ئەو بەشە.

3. پێستت مه‌خورێنه‌ پێش بەکارهێنانی مۆمەکە.

4. هیچ كرێمێك بۆ ده‌موچاوت به‌كارمه‌هێنه‌، ته‌نها باش به‌ئاو بیشۆ.

5. كاتێك كه‌ بە مۆم موەکە لادەبەیت، نابێت مۆمەکە زۆر به‌ شوێنێكه‌وه‌ به‌جێبهێڵیت، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م خێرا لێیبكه‌ره‌وه‌.

6. كاتێك كه‌ موەکان لادەبەیت به‌ مۆم بزانه‌ موه‌كانت بە کام ئاراستە ڕۆشتون، دواتر مۆمەکەی لێبدە و بەپێچەوانەی ئاراستەکە لێی بکەرەوە.

7. بۆئه‌وه‌ی زیادەی مۆم له‌ده‌موچاوت بكه‌یته‌وه‌، لۆكه‌یه‌ك بهێنه‌ و کەمێک مادده‌ی ماکیاژ سرینەوەی لێ بدە ، پاشان به‌ هێمنی لۆكه‌كه‌ بەدەموچاوتدا بهێنە.

8. لە کۆتایدا دوای تەواوبونی کارەکانت، به‌ئاوی سارد ده‌موچاوت بشۆ.