نیللی كەریم بەدوای منداڵێكی هاوشێوەی خۆیدا دەگەڕێت

02:21 - 24/11/2021

4182جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە ئەكتەری میسڕی، نیللی كەریم ئاشكرایكرد بەدوای منداڵێكدا دەگەڕێت كە هاوشێوەی خۆی بێت بە مەبەستی بەشداریكردن لە درامایەكدا.

نیللی كەریم لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوكردەوە، دەیەوێت منداڵێك بدۆزێتەوە كە تەمەنی لە نێوان 7 بۆ 12 ساڵان بێت و هاوشێوەی خۆی بێت، بۆئەوەی رۆڵی تەمەنی منداڵی نیللی كەریم ببینێت لە درامایەكدا كە بڕیارە لە ساڵی داهاتو بڵاوبێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەو خانمە رۆڵی لەزنجیرەیەكی شەش ئەڵقەیی بینیوە كە بڕیارە لە دیسەمبەری ئەمساڵ لە تۆڕی نێتفلیكس بڵاوبێتەوە.

 

نیلی کەریم لەدایکبوی ساڵی 1974ی میسرە، یەکەمین دەرکەوتنی وەکو سەماکەرێک بو لە درامایەکی میسری، دواتر بەشداری لە چەند درامایەکی دیکە کرد و رۆڵی سەرەکی بینی، یەکەمین فیلم کە بەشداری تێداکرد لەساڵی 2002 بو، سێ جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.