بە شەش نیشانە بزانە خۆشەویستیت بۆ بەرامبەرەكەت یەكلایەنەیە

02:20 - 24/11/2021

5542جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خۆشەویستی واتە قوربانیدانی هەردو رەگەز پێکەوە، بەڵام هەرکاتێک ئەم هەستە تەنها لەلایەن یەکێکیانەوە بو، ئەوا ئەو کەسە هەمو هەوڵێک دەدات لەپێناو ئاسودەکردنی کەسی بەرامبەر، بەپێچەوانەوە بەرامبەر هیچ هەڵوێستێکی نییە.

شەش نیشانە لەنێوانی دو هاوسۆز کە پەیوەندیان هەیە، مانای خۆشەویستیەکی یەکلانە دەبەخشێت.

1. هەمو پلانێک گەورە بێت یان بچوک، دەبێت تۆ دایبنێیت، تەنانەت چونە دەرەوەکانیشتان تۆ پێشنیاری دەکەیت.

2 هەمیشە تۆ پەیوەندی دەکەیت و هەواڵی ئەو دەپرسیت، یان بابەتێک دەکەیتەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکەیت، هەوڵدەدەیت بایەخ بە هەمو شتێکی بدەیت.

3. کاتێک دو خۆشەویست گفتوگۆدەکەن پێکەوە، هەست بە ئاسودەیی و ئارامی دەکەن، بەڵام بەپێچەوانەوە تۆ نائارامیت، چونکە هیچ هەڵوێستێک لە کەسی بەرامبەرەوە نابینیت، کەواتە تۆ خۆشەویستیت یەکلایەنە.

4. وەڵامی نامە و پەیوەندییەکانت ناداتەوە، یان درەنگ وەڵامدەداتەوە و هێندە گرنگ نییە بەلایەوە.

5. هەستدەکەیت بە ناچاری لەگەڵ تۆدا دەدوێت، یان لەگەڵتدا دێتەدەرەوە، ئەمەش باش نییە.

6. هەرگیز هاوشێوەی دو خۆشەویست یان دو هاوسەر دەرناکەون، لە شوێن و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو هاوشێوەی دو هاوڕێن.