ئێدی رێدماین لە بینینی رۆڵی رەگەزگۆڕاوێك پەشیمانە

12:05 - 24/11/2021

1632جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەكتەری بریتانی، ئێدی رێدماین پاش شەش ساڵ ئاشكرایكرد كە پەشیمانە لە فیلمی "The Danish Girl" رۆڵی ژنێكی رەگەزگۆڕی بینیوە.

فیلمی "The Danish Girl" باس لە ژنێك دەكات كە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە هەوڵدەدات رەگەزی خۆی بگۆڕێت، ئیدی رێدماین ئەو رۆڵەی بینیوە، ئەمەش رەخنەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا كە بۆچی دەرهێنەر لەبری كچێك یان رەگەزگۆڕاوێك پیاوێكی هەڵبژارد بۆ بینینی ئەو ڕۆڵە.

لە نوێترین چاوپێكەوتندا، ئێدی رێدیماین پرسیاریلێكرا دەربارەی رۆڵی بەو فیلمە كە ئایا جارێكی دیكە قبوڵ دەكات ئەگەر ئەو رۆڵەی پێ ببەخشرێت، لە وەڵامدا وتی، "نەخێر، ئێستا ئەو رۆڵە وەرناگرم، ئەوە هەڵەیەك بو كە لەسە سەرەتاوە كردم".

چیرۆكی ئەو فیلمە لە راستییەوە وەرگیراوە كە باس لە ئێڵب، ژنێك دەكات كە بۆ یەكەمجار رەگەزی خۆی گۆڕیوە، لەلایەن تۆم هوپەر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.

ئێدی ریدماین لە ساڵی 1982 لە لەندەن لەدایكبوە، لە ساڵی 1996 بۆ یەكەمجار دەركەوتوە، بەڵام لە 10 ساڵی كۆتایی ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە، لەوانەش ئۆسكار و گۆڵدن گڵۆبز.