نۆ رێگا بۆئەوەی بەسەر دڵەڕاوكێدا زاڵ بیت

11:41 - 24/11/2021

2488جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف


هەندێکجار بەهۆی باردوخۆی قورسی ژیان، یان گرفتێکەوە روبەڕوی دڵەڕاوکێ دەبیتەوە و دەرونت ماندو دەبێت، چۆن بە رێگایەکی دروست خۆت لەو دڵەڕاوکێیە و دەرونە ماندووە رزگاردەکەیت.

1. هێندە بە وردی سەرنج مەدەرە کێشەکە و گەورەی مەکە.

2. راهێنانی وەرزشی بەتایبەت یۆگا ئەنجامبدە.

3. سەردانی پارکێک یان چیایەک بکە، یان بڕۆ بۆ مەلەوانی.

4. مەساج بۆ سەر و ناوچەوانت بکە، چاوەکانت دابخە.

5. یاری بکە، وەک یاری باسکە یان شەترەنج.

6. گوێبگرە لە میوزیکی ئارام، بەڵام گۆرانی خەماوی نابێت.

7. شێوازی دانیشتنت بگۆڕە.

8. پێبکەنە و لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە.

9. لەکاتی گونجاودا بخەوە، بەڵام ماوەیەکی تەواو پێویست.