لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:29 - 24/11/2021

17987جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت لەروی سۆزدارییەوە، باشترە پلانەکانت لە نزیکی کەسە خۆشەویستەکانت جێبەجێ بکەیت، چونکە بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، تەندروستی جەستەت بەرەو باشتربون دەچێت.

گا
پێش ئەوەی پلانەکانت جێبەجێ بکەیت هەوڵبدە راوێژ بە کەسە نزیکەکانت بکەیت، ڕێگەی باشت نیشان دەدەن، ئەم ماوەیە زیاتر خۆت ماندو بکە و بە رەخنەکان پاشەکشە مەکە بۆ دواوە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە.

دوانە 
هەوڵبدە راشکاو بە، بەتایبەتی لەگەڵ خێزانەکەت، لە کۆتاییدا ئەوان پاڵپشتیت دەکەن و سودی تۆیان دەوێت، خۆشەویستەکەت دەیەوێت گرنگی زیاتری پێبدەیت، سیستمی خۆراکی تەندروست یارمەتیت دەدات لەشولارت بە رێکی بمێنێتەوە.

قرژاڵ 
پێش ئەوەی دەست بە هەر کارێکی نوێ بکەیت بە وردی بەدواداچون بکە، بە ئاسانی هەمو کارێک پەسەند مەکە کە دێتە پێشت، پێگەیەکی زۆر باشت هەیە لەروی  کۆمەڵایەتییەوە، پارێزگاری لێبکە.

شێر
ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە چالاکییەکانت لەگەڵ خێزانەکەت ئەنجام بدەیت، هەوڵبدە کەمێک لە بەرپرسیاریەتی دوربکەویتەوە و چێژ لە کاتەکانت ببینیت، پێش ئەوەی هەر گۆڕانکارییەک لەروی پیشەییەوە ئەنجامبدەیت پێشتر ئامادەکاری تەواو بکە.

فەریک
باشترە ئەرکەکانت دوانەخەیت، دواتر توشی گرفت دەبیتەوە، بیرۆکەیەکی باشە ئەگەر خۆت تەرخان بکەیت بۆ ئەو پرۆژە گەورانەی لە مێشکتدا هەیە، زیاتر خۆت سەرقاڵ بکە ئەو کارانەی سود بە کەسانی چواردەورت دەگەیەنێت، بە تەنها بیر لە خۆت مەکەرەوە.

تەرازو
به‌هۆی پاڵپشتی خێزانه‌که‌ته‌وه‌ دەتوانیت باشتر گرفتەکان چارەسەر بکەیت کە روبەڕوت دەبێتەوە، گەشتێکی درێژی ژیانت لەبەردەمدایە کە پڕە لە خۆشی و ناخۆشی، چێژ لە خۆشییەکان ببینە لە ناخۆشییەکان خۆت مەدە بە دەستەوە.

دوپشک 
کاتێک خێزانەکەت هاوکاریت دەکەن هەوڵبدە تۆش بە هەمان شێوە بیت بۆیان، کاتێکی گونجاو نییە بۆئەوەی پەیوەندییە خێزانییەکانت لێکبترازێت، چاو و گوێیەکانت بکەرەوە و سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت لامەدە.

کەوان
كاتەكانت زیاتر بە چالاكی سودبەخشەوە بەسەر بەرە، ئەم ماوەیە زیاتر وزەت هەیە و ئەمەش لەلایەنی پیشەییەوە بەرەو سەركەوتنت دەبات، لەروی سۆزدارییەوە پێویستت بە بەوە ئارام بگریت و تێپەڕینی كات زۆر گرفت چارەسەر دەكات، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

گیسک
گەشتێک کورت و بەسەربردنی کات لەناو سروشتدا مێشکت ئارام دەکاتەوە و ئەو پەستانە زۆرە لە روی دەرونییەوە کەم دەکاتەوە، کاتێکی باشە بۆئەوەی لەگەڵ هاوپیشەکانت رێکبکەویت و کاربکەت بۆ زیاتر بەرەو پیشچونت.

سەتڵ
هەوڵمەدە ژیان لەو چوارچێوە بچوکەوە ببینیت کە تیایدا دەژیت، بۆ فراوانتر بڕوانە، ئەم ماوەیە زیاتر چاوت لەسەر کەسانی چواردەورت بێت، هەر کەسێک کە دێتە ژیانتەوە شایەنی متمانەپێکردن نییە.

نەهەنگ 
خێزانەکەت پاڵپشتی بڕیارەکانت دەکەن، ئەم ماوەیە کاتێکی باش نییە بۆئەوەی بە قەرز کەلوپەلی گران بەها بکڕیت، دواتر دانەوەی ئاسان نابێت، لەروی پیشەییەوە کارەکان کەمێک سەخت تێدەپەڕن، بەڵام تۆ توانای ئەوەت هەیە بە باشی رایانپەڕێنیت.