ئەگەر كەمخەوی چارەسەر نەكرێت چی رودەدات؟

03:13 - 23/11/2021

3254جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رەنگە زۆر كەس بە هۆكاری جیاواز شەوانە روبەڕوی بێ خەوی ببینەوە و كەم خەو بن، ئەم حاڵەتەش ئەگەر ماوەیەكی كاتی بێت بە هۆكارێك ئاساییە، بەڵام ئەگەر درێژە بكێشێت و چارەسەر نەكرێت مەترسی بۆ سەر تەندروستی هەیە.

شارەزایان باس لەوە دەكەن كەمخەوی زیان بە سیستمی مێتابۆلیزم تێكدەچێت، هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل بەرز دەبێتەوە، ئارەزویت بۆ خواردنی شیرینی و كاربۆهیدرات زیاد دەكات، لە ئاكامدا شەكری خوێن بەرز دەبێتەوە، مەترسی توشبونت بە قەڵەوی و شەكرەی جۆری دوەم زیاد دەكات.

توێژەران باس لەوە دەكەن هەر كەسێكی ئاسایی پێویستی بە 7 كاتژمێر خەو هەیە بۆئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە، بەڵام مانەوە بە بەئاگایی بۆ كەمتر لە 7 كاتژمێر مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستی.