ڕجیمێكی زۆر باش بۆ وەرزی زستان و کۆتایی پایز

02:52 - 23/11/2021

4455جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەر وەرزێك و رجیتی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆ ئەم وەرزە دەتوانیت بە پێی خشتەیەكی خۆراكی بۆ ماوەی هەفتەیەك كێشت دابەزێنیت بە پێی ئەم بەرنامەیە بڕۆیت كە دكتۆر کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی  زانستی خۆراک دایناوە.

یه‌که‌م ڕۆژ:
ــ بەيانى: 
1 نانی تیری +  دو هێلکەی کوڵاو  + 1 ‌كوپ چا 
ـ نيوەرۆ:
1 قاپ زەڵاتە + یەک قاپ شلەی کولەکە یا باینجان یا فاسۆلیای سەوز
ـ ئێوارە: 
۱ قاپ زەڵاتە + دو شیش گۆشتی  برژاو + ٢ شیش ته‌ماته‌ی برژاو 


دوه‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى: 
1  قاپ ماست بێ سه‌رتوێژ + 1 ‌كوپ چا
نيوەرۆ:
دو سێوی سەوز 
ـ ئێوارە: 
1 قاپ زەڵاتە + یەک قاپ نۆکاو  + دو نانی تیری 

سێیه‌م ڕۆژ:
- بەيانى: 
 دو پەنیری سێگۆشە  +  1 کوپ چا  
ـ نيوەرۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 12 که‌وچک برنج + 1 قاپ شله‌ى باینجان یان كوله‌كه‌ 
ـ ئێوارە: 
1 قاپ زەڵاتە + 1  قاپ پاقلەی کوڵاو 

چواره‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى: 
یەک هێلکەی کوڵاو  +  نیو نانی تیری + 1 ‌كوپ چا
ـ نيوەرۆ:
1 قاپ زەڵاتە + دو  شیش  سینگی مریشکی برژاو  + دو شیش تەماتەی برژاو 
ـ ئێوارە: 
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌کراو + نیو نانی تیری 

پێنجه‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى : 
شەش  گوێز  یا  هەشت دەنک بادام + 1 ‌كوپ چا
ـ نيوەرۆ:
دو  پڕتەقاڵ یان لالەنگی یا  سێ خەیار  
ـ ئێوارە: 
1 قاپ زەڵاتە +  ماسی برژاو  


شه‌شه‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى: 
1 نانی تیری + 1 قاپ ماست بێ سه‌رتوێژ + 1 ‌كوپ چا
ـ نيوەرۆ:
1 قاپ زەڵاتە + هەشت کەوچک برنج و شلەی سادە  
ـ ئێوارە: 
1 قاپ زەڵاتە +  نیو قاپ پاقلەی کوڵاو 


حه‌وته‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى: 
1 نانی تیری + دو هێلکەڕۆن یا هێلکەی کوڵاو  + 1 ‌كوپ چا 
ـ نيوەرۆ:
1 قاپ زەڵاتە + دو شیش سینگ یا گۆشتی  برژاو + 1 شیش ته‌ماته‌ی برژاو 
ـ ئێوارە: 
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ نیسکێنە

پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ش جێ به‌ جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕجێمه‌دا:
1. ڕۆژانه‌ سێ جار میوه‌ بخورێت، كاتژمێر 10ی به‌یانی و 3ی پاش نیوەڕۆ و 9ی شه‌و، هه‌ر جاره‌ی میوه‌که‌ به‌قه‌ت قه‌باری ناوی ده‌ستی مرۆڤه‌که‌: سێو، پرته‌قاڵ، هه‌رمێ، کێوی یان دو خه‌یار، هەروەها لە کاتی برسیەتی یا بێهێزی یا گێژبون  میوەیەکی تر بخورێت.

2. رِۆژانه‌ 12 په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنه‌وه‌ یه‌ک یان دو په‌رداخ ئاو نیو كاتژمێر پێش ژه‌می خۆراک.

3. ئه‌گه‌ر له‌‌ نێوان ژه‌مه‌كان برسيت بو، بۆت هه‌یه‌ میوه‌ یا سه‌وزه‌ بخوێت.
 
4. نابێت ئه‌م خوارنانه‌ى خواره‌وه‌ به‌ هيچ جۆريك بخۆيت:
- هه‌مو جۆره‌ شيرينيه‌ك، پاقلاوه‌، برمه‌، لوقمه‌قازى، كێك، پسكيت، نوقوڵ، نه‌سته‌له‌، كاسته‌ر، محه‌له‌بى.
ـ سارده‌مه‌نى يه‌كان، ئاسكریم، چلوره‌، مۆتا، دۆندرمه‌، فالوده‌.
ـ بيبسى، كۆلا، فانتا، سێڤن، شه‌ربه‌ت، چپس.

5. به‌ هێواشى نان بخۆ، هه‌ركاتێك شتێكى زياترت خوارد، بۆ ماوه‌ى 15 خولەك وه‌رزش بكه‌.

6. شه‌وان پێویسته‌ پێش كاتژمێر 11 بخه‌ویت، زو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش كاتژمێر هه‌شتی و چارەکی به‌یانی.

7. ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام: ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر یان زیاتر، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بۆتنه‌کرا؛ ڕۆژی دواتر دو ئه‌ونده‌ بکه‌، هه‌روه‌ها هه‌مو هه‌فته‌یه‌ک ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک ڕۆژانه‌ زیاتری بکه‌.

8. له‌ میوه‌کان: مۆز و خورما مه‌خۆ.

9. خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌ مه‌رجێک بێ شه‌کر یان که‌م شه‌کر بێت، شه‌وان دوای كاتژمێر هه‌شت و نیو مه‌یانخۆره‌وه‌.

10. پێویسته‌ زه‌ڵاته‌ 10-15 خولەك پێش ژه‌مه‌کان بخورێت، زه‌یت و مایۆنیزی تێنه‌کرێت، هه‌مو جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌کی تێ بکه‌ له‌گه‌ڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سرکه‌.
  
11  ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ به‌کاری بهێنت.

12. ئەوانەی ژەمی بەیانی ناخۆن لانی کەم سێوێک یا پڕتەقاڵێک بخۆن، هەروەها  دەکرێت لە بری ژەمی نیوەڕۆ میوەیەک یا پیاڵەیەک بادەم بخورێت، هەروەها  ژەمی نیوەرۆ و ئێوارەش دەتوانرێت لە بری یەک بخورێن.

13. لە بری گۆشتی برژاو یا سینگی برژاو  دەتوانرێت بە کوڵاوی بخورێن.