حەوت رێگە بۆئەوەی رێگری بكەیت لە تۆخ بونەوەی بەشە هەستیارەكانی جەستە

01:29 - 23/11/2021

2236جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمان زۆر گرنگی بە پێستی جەستەیان دەدەن، زۆر كات بە مەبەستی سپیكردنەوەی بەشە هەستیارەكانی جەستەیان چەند رێگەیەك بەكاردەهێنن كە رەنگە زیانی هەبێت یان كاریگەری نەبێت، بە چەند رێگەیەك دەتوانیت خۆت رێگری بكەیت لەوەی بەشە هەستیارەكانی جەستەت تۆخ بنەوە.

1. پێویستە جلەكانی ژێرەوەت %100 لە لۆكە دروستكرابێت.

2.  رۆژی دو جار جلی ژێرەوەت بگۆڕە، بۆئەوەی رێگری بكەیت لە مانەوەی ئارەق بە پێستتەوە.

3. پێویستە ئەو لۆشنەی بەكاریدەهێنیت گونجاو بێت بە جۆری پێستت، هەروەها هیچ ماددەیەكی كحولی تێدا نەبێت.

4. بەردەوام وشكی بكەرەوە، هەوڵبدە سانتی رۆژانە بەكاربهێنە و هەر دو كاتژمێر جارێك بیگۆڕە.

5. لە كاتی لابردنی موی ئەو بەشانەی جەستە زۆر وریابە، رێگەیەك بەكارمەهێنە كە زیان بە پێستت بگەیەنێت و توشی هەوكردنت بكات.

6. هەفتەی جارێك سكرەب بەكاربهێنە بۆئەوەی پێستە مردوەكان لابدەیت.

7. شامپۆی تایبەت بەكاربهێنە، بۆئەوەی رێگری بكەیت لە كۆبونەوەی بەكتریا.