فرمێسك " ‎تۆ ڕەنگی ڕەشی منی" بڵاودەكاتەوە

12:41 - 23/11/2021

1748جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی كورد، فرمێسك بەرهەمی " ‎تۆ ڕەنگی ڕەشی منی" بڵاودەكاتەوە.

فرمێسك لە كەناڵی یوتیوب كلیپی " ‎تۆ ڕەنگی ڕەشی منی" بڵاوكردەوە، رینۆس كەمالی تێكستی گۆرانیەكەی نوسیوە، كیا شادمان كاری میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی هیسام یوسفییە.

فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی رۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە.