ئاریاس جەڤان بە كرمانجی گۆرانی دەڵێت

12:15 - 23/11/2021

1275جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئاریاس جەڤان نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "نازێ" بە زاراوەی كرمانجی بڵاوكردەوە.

ئاریاس لە كەناڵی یوتیوبی خۆی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوكردەوە بەناوی "نازێ" و رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ھەر زاراوەیەك و تایبەتمەندیێكی تایبەت بە خۆی ھەیە، زمانی كوردیش یەكێكە لە ھەرە دەوڵەمەندترین زمانەكانی دنیا كە لە چەندین زاراوە پێكھاتوە، ھەر زاراوەیەكیش جوانییەكی تایبەتی بە زمانی كوردی بەخشیووە".

وتیشی، "منیش وەك یەكەم ئەزمونی گۆرانی چڕینم بە زارەوەی كرمانجی، ھەوڵمداوە بە تەواوی كۆنتڕۆڵی دەربڕینی وشە و وەك خۆی بیگەیەنم بە گوێچكەی گوێگرە ئازیزەكانم، لەوانەشە حەقی تەواوم بە وشەكان نەدابێت، بەڵام ئەمە كۆتا كارم نابێت بە زاراوەیەكی تری كوردی، بەڵكو دڵنیاتان دەكەمەوە كە بە ھەمو زاراوەكانی تری كوردی گوێبیستی گۆرانییەكانم دەبن".

ئاریاس جەڤان خەڵکی شاری مەھابادە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.