هەندێك ئامۆژگاری بۆ رێگری لە دروستبونی كرێش و وشكی قژ

11:29 - 23/11/2021

1123جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە ماوەی وەرزی زستاندا توشی خوروی سەر دەبیت؟ ئەمەش واتای ئەوەیە كە توشی كرێشی سەر دەبیت و پێستی سەرت وشك دەبێت، پێویست  دەكات بە شێداری بیهێڵیتەوە و رێگری بكەیت لە وشكبونەوە، دەتوانیت بەم چەند رێنماییە ئاگاداری قژ و پێستی سەرت بیت.

1. شامپۆی گونجاو بەكاربهێنە، با لەگەڵ جۆری قژت بگونجێت و دژە كرێش بێت.

2. زیادەڕەوی مەكە لە بەكارهێنانی شامپۆ، هەفتەی 2-3 جار زیاتر قژت مەشۆ.

3. سیستمی خۆراكیت رێكبخە، ئەو خۆراكانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە دژە چەوری.

4. زەیتی سروشتی قژ بەكاربهێنە، بەتایبەتی پێش شتنی قژت، وەكو زەیتی زەیتون، زەیتی گوێزی هندی و زەیتی بادەم.

5. شێداركەرەوەی تایبەت بە قژی خۆت بەكاربهێنە پاش شتنی قژت.