بۆچی نابێت میوە لەگەڵ ژەمەكان و پێش نوستن بخورێت؟

07:22 - 21/11/2021

2248جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

میوە خۆراكێكی زۆر بەسودە بۆ تەندروستی و لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزێت، بەڵام كاتی دروستی خۆی هەیە، ئەگەر لە كاتێكی نادروست بخورێت سودەكانی پێچەوانە دەبێتەوە.

لە هەواڵێكی Times of Indiaـدا هاتوە، میوە زوتر لە هەر خواردنێكی دیكە لە گەدەدا تێكدەشكێت، خواردنی لەگەڵ خۆراكی دیكەدا دەبێتە هۆی ژەهراویبونی جەستە كە بە "ئاما" ناسراوە، پرۆسەی هەرسكردن خاودەكاتەوە.

هەروەها نابێت میوە پێش نوشتن بخورێت، چونكە كاربۆهیدراتی سادەی تێدایە و شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە، لە ئێواران و شەوانیش مێتابۆلیزم خاودەبێتەوە و هەرسكردنی كاربۆهیدران ئاسان نابێت.

لە هەمان سەرچاوەدا ئاماژە بەوەكراوە، باشترین كات بۆ خواردنی میوە بەیانیانە بە گەدەی بەتاڵ، هەروەها دەتوانیت لە نێوان ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ، یان نیوەڕۆ و ئێوارە بیخۆیت.