زۆر خوراندنی قاچ ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەكی مەترسیدار

06:17 - 21/11/2021

8090جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لەگەڵ ئەوەی كەمتر بیستومانە كە خوراندنی قاچ نیشانەی نەخۆشییەكی جددی بێت، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا دەركەوتوە دەكرێت ئاماژە بێت بۆ توشبون بە نەخۆشی شەكرە.

بە پێی هەواڵێكی Daily Express زۆر هەستكردن بە خورو لە قاچەكاندا دەكرێت ئاماژە بێت بۆ توشبون بە نەخۆشی شەكرە، لەگەڵ ئەوەی ئەم نیشانەیە زۆر بڵاو نییە و لە رێژەیەكی كەم لە خەڵكدا هەیە، بەڵام نابێت لەو رێژەیەشدا پشتگوێ بخرێت.

نەخۆشی شەكرە زیان بە دەمارەكان دەگەیەنێت، چونكە رێژەی شەكر لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، ئەمەش وادەكات توشی وشكبونەوە بیت و هەست بە خورو بكەیت لە قاچ یان دەستەكانتدا.

ئەگەر هەستت بەوە كرد قاچت یان دەستەكانت زۆر دەخورێت، هەوڵبدە كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنە بۆ چەند جارێك، ئەگەر بەو رێگەیە باش نەبو باشترە پشكنینی شەكرە بكەیت.