لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:17 - 20/11/2021

18595جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎هێندە مامەڵەت ئاڵۆز و قورس نەبێت لەگەڵ هاوپیشەکانت، هەوڵبدە لێیان تێبگە و بزانە چۆن کارییان لەگەڵدا دەکەیت، پێش ئەوەی پەیوەست بیت بەهەر کەسێکەوە بیناسە بە باشی، بۆ ئەوەی پەشیمانی لەدوا نەبێت، باشترە زیاتر گرنگی بە لایەنی دەرونیت بدەیت بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەی بکەیت.

گا
روبەڕوی زۆر رەخنە دەبیتەوە لە کارەکەت، بەڵام هەوڵبدە چالاکانە هەنگاوی نوێ بنێ و کارەکانت بەرەوپێش بەرە، سود لە هەڵەکانی پێشو وەربگرە بۆئەوەی پەیوەندییەکی سۆزداری بەهێز دروست بکەیت، چێژ وەرگرتن لە سروشت ئاسودەت دەکات و لەلایەنی تەندروستییەوە باش دەبیت.

دوانە 
هەوڵبدە هەمیشە وابیربکەرەوە کە دەبێت ئەرک و کارەکانت بە ئەنجام بگەیەنیت لەکاتی خۆیدا پێش پشوەکان، بۆ ئەوەی روبەڕوی هیچ هەڵەیەک نەبیتەوە و متمانە دروست بکەیت، هەست دەکەیت پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا بە رۆتیندا تێدەپەڕێت و گۆڕانکاری دروست بکە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە و رۆژانە بەردەوام بە.

قرژاڵ 
سود لەو تێبینیانە وەربگرە کە پێتی دەدەن لە کارەکەت بەتایبەت لەلایەن ئەو کەسانەی زانیاریان پێیە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی رۆمانسی پێکەوە بەسەردەبەن و ئاسودە دەبیت، خۆت بەدوربگرە لە توڕەیی و هەرشتێک دەرونت ماندو دەکات.

شێر
هەوڵبدە بەشێوەیەکی گونجاو لەهەمو گرفتەکان تێبگە و خۆت بەدوربگرە لە بیرکردنەوەی نەرێنی، بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوەیەکی باش چارەسەری بکەیت، ئەمڕۆ لەلایەن دۆست و کەسانی نزیک و خێزانەکەتەوە خۆشەویستیت بۆ دەردەبڕێت و بایەخ پێ دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشی دەکەیت.

فەریک
هەرگیز کارەکانت فەرامۆش مەکە و لەکاتی خۆیدا جێبەجێیان بکە، هەوڵبدە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە کاتێک خۆشەویستەکەت دەبینیت بۆ ئەوەی توشی هیچ گرفتێک نەبیت، باشترە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت.

تەرازو
دەبێت زیاتر بایەخ بەکارەکانت بدەیت و تواناکانت بەکاربهێنیت و سەرنج بدەیت، باشترە کاتێکی زیاتر تەرخان بکەیت بۆ خۆشەویستەکەت لەپێناو ئاسودەبونی هەردوکتان، پەستانێکی زۆر لەسەرشانتە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی هەست بە خەمباری و ماندوبون بکەیت.

دوپشک 
پێش ئەوەی تەواو زانیاری وەردەگریت و ئاستی تواناکانی خۆت دەزانیت هیچ هەنگاوێک مەنێ، کاتێک هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت کێشەی هەیە، هەوڵبدە لە پشتی بمێنەرەوە و هاوکاری بکە، واز لە درەنگ خەوتنی شەوانە بهێنە، چونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت و جەستەت پێویستی بە پشوە.

کەوان
کاتێک روبەڕوی هەر گرفتێک دەبیتەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت، هەوڵبدە بوێرانە بە راستگۆیانە لەگەڵیان بدوێ و هۆکاری کێشەکان رون بکەرەوە، ئەمڕۆ ئارەزو دەکەیت کاتێکی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەریت، وازبهێنە لەهەر شتێک زۆر ماندوت دەکات.

گیسک
سود لەتەواوی تاقیکردنەوەکانی رابردوت وەربگرە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانت بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە سەردانی خێزان و کەسوکار و هاوڕێکانت بکەیت و زیاتر بایەخیان پێ بدەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە نائارامی دەکەیت و ماندویت.

سەتڵ
هەستدەکەیت ئەمڕۆ کارەکانت جێگیرە و پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت زۆر باش دەبێت، کاتێک گرفتێکت توش دەبێت راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە، چونکە لە پشتت دەمێنێتەوە و هاوکاریت دەکات، باشترە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت.

نەهەنگ
هەوڵبدە پارێزگاری لەو متمانەیە بکە کە لەناو هاوپیشەکانت هەتە لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمڕۆ زو توڕە دەبیت بەهۆی ماندوبونی دەرونیەوە، بەڵام هەوڵبدە بەسەر خۆتدا زاڵبە و رێگامەدە توڕەییەکانت زیان پێ بگەیەنێت، ئەمڕۆ بەهۆی کارکردنی زۆرەوە هەست ماندوبونێکی زۆر دەکەیت.