ئەو ئەستێرانەی پارەیەكی خەیاڵی بە كەلوپەلی سەیر و نامۆ دەدەن

02:06 - 16/11/2021

5849جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رەنگە بەشێكی زۆر لە خەڵك و خەون و خولیلی سەیریان هەبێت، بەڵام بۆ هەمویان رێك نەكەوێت كە پارەیەكی خەیاڵی پێبدەن، ئەم دەرفەتە بۆ ئەستێرە و كەسایەتییە جیهانییەكان رێككەوتوە و پارەیەكی زۆریان بە چەند شتێكی نامۆ داوە.

ئۆپرا وینفرێی
ملیۆنان دۆلاری تەرخانكردوە تەنها بۆئەوەی گرنگی بە سەگەكانی بدرێت.


بیۆنسێ
100 هەزار دۆلاری داوە بۆئەوەی سترێژێكی ئاڵتونی بكڕێت.


پاریس هیڵتن
325 هەزار دۆلاری داوە بە ماڵێك بۆ سەگەكەی، كە فێنككەرەوە و گەرمكەرەوەی تێدایە، لەگەڵ چەندین كەلوپەلی گرانبەها.



سیلین دیۆن
دو ملیۆن دۆلاری خەرج كردوە بۆ كڕینی ئامێری شێداركەرەوەی هەوا، بۆئەوەی دەنگی وەكو خۆی بهێڵێتەوە.


نیكۆلاس كەیج
276 هەزار دۆلاری داوە بە كەللـەسەری داینەسۆڕێك.


جێنیفەر ئانیستن
ساڵانە 140 هەزار دۆلار دەدات بۆئەوەی شێوەی روخساری بە گەنجی بمێنێتەوە.


لەیدی گاگا
50 هەزار دۆلاری داوە بە ئامێرێك كە بتوانێت دێو لە ژورەكانی هۆتێلەكەی بدۆزێتەوە.


ڤیكتۆریا بێكهام
بە تایبەتی ئایفۆنێكی لە ئاڵتونی عەیارە 24 بۆ دروستكراوە كە تێچوەكەی 35 هەزار دۆلارە.