"ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە"..
یوتیوبەرێك جیهان دەهێنێتە دەنگ

02:11 - 09/11/2021

4829جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان لایف

نیكۆكادۆ ئەڤۆكادۆ، یوتوبەرێكی ئۆكرانییە، بەهۆی ڤیدیۆكانییەوە كەسانێكی زۆری هێناوەتە دەنگ و خەریكە مەترسی لەسەر ژیانی خۆی دروستدەكات.

نیكۆكادۆ لە ساڵی 2016وە وەكو ڤڵۆگەر دەركەوتوە، لە سەرەتای دەركەوتنی وەكو كەسێكی روەكی دەركەوت و باسی لە تەندروستی خواردنی روەك دەكرد، بەڵام هێندەی نەبرد زۆر بە خێرایی گۆڕا، لە ڤیدیۆكانیدا بە پێناو كۆكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە بینەر رێژەیەكی زۆر لە خواردنە خێراكانی دەخوارد.

ئەو یوتیوبەرە تەمەن 28 ساڵە، بە پێی وتەی خۆی لەسەرەتای دەركەوتنی كێشی تەنها 68 كیلۆ بو، بەڵام لە ماوەی ئەم 5 ساڵەی دەركەوتنی كێشی بو بە 150 كیلۆ.

نیكۆكادۆ لەگەڵ ئەوەی چەند جارێك بەهۆی ناتەندروستی سیستمی خۆراكی و كەمی ئۆكسجینی جەستەی رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەو دۆخەشەوە نەوەستاوە لە ڤیدیۆكردن، لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆژگاری نەرێنی هەوادارەكانی دەكات بەوەی "هاوشێوەی ئەو بن".

لەگەڵ ئەوەی نیكۆكادۆ 2.7 ملیۆن هەواداری هەیە لە یوتیوب، بەڵام ڤیدیۆكانی دەنگادنەوەیەكی جیهانی لێكەوتوەتەوە، چەندین كەسی پسپۆڕ لەسەری هاتونەتە دەنگ و داوا دەكەن بە خێرایی دەست لەو كارە هەڵبگرێت بۆئەوەی زیان بە خۆی نەگەیەنێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر هەوادارەكانی جێنەهێڵێت.

نیكۆكادۆ یەكەمین كەس نییە كە بەو شێوەیە لە پێناو كۆكردنەوەی بینەر رێژەیەكی زۆر لە خواردن دەخوات، چەندین كەسی دیكە هەیە كە چالێنجی نامۆ دەكەن و بەهۆیەوە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە.